ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رِێوه‌بردنی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران هه‌ڵبژێردرا
ئه‌مرِۆ له هۆڵی رۆشنبیری له شاری هه‌ولێر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردران.
له كۆی 400ئه‌ندامی كۆنفرانس 29ئه‌ندام خۆیان كاندید كردبوو بۆ ده‌سته‌ی به‌رِێوه‌بردنی نوێی یه‌كێتی به‌لێنده‌رانی كوردستا، لقی هه‌ولێر، له ئه‌نجامدا 9ئه‌ندام بۆ به‌رِێوه‌بردنی ده‌سته‌كه و 2ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش ده‌رچوون.
بریاریش وایه له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێ سه‌رۆك و دوو جێگری سه‌رۆك بۆ لقی هه‌ولێر ده‌ست نیشان بكرێت كه له‌و كه‌سه ده‌رچووانه پێكهاتووه سه‌رۆ ئیسماعیل، باوه‌رِ زاهیر، سه‌فه‌ر حوسێن، ئومێد مسعود، به‌شار عه‌لی، شێرزاد بورهان، حه‌سه‌ن كه‌ریم، هه‌قی ئیسماعیل، ئه‌رجومه‌ن هاشم بۆ به‌رِێوه‌بردنی ده‌سته‌ی نوێی لقی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردران، هه‌ر یه‌ك له ئیبراهیم عه‌لی و سۆران محه‌مه‌د وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ ده‌رچوون.
له هه‌مان كۆنفرانس 40ئه‌ندامی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی به‌ڵینده‌رانی كوردستان بۆ دووه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان هه‌ڵبژێردران.