حه‌یده‌ری: به‌رده‌وامین له ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه، \"فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری\"" سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رِایگه‌یاند: به‌رده‌وامین له ئاماده‌كاریه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
حه‌یده‌ری وتیشی: بانگێشت كردنمان كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِۆژى 10ـى مانگى 9ـى ئه‌مساڵى ده‌ستنیشان كردوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق وتیشی: زۆرینه‌ى كوتله‌كانى عێراق پشتگیری لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه ناكه‌ن له كۆمسیۆن ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له كۆمسیۆندا گه‌نده‌ڵى نییه.
سه‌رچاوه/ شه‌فه‌ق"