له ماوه‌ی دوو رۆژدا نزیكه‌ی 3هه‌زار فۆرِم به سه‌ر بێكاران دابه‌ش كراوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی دابه‌ش كردنی فۆرِم به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچووك پتر له هه‌زار بێكار سه‌ردانی بنكه‌كانی سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانیان كردووه.
عه‌باس ئه‌كره‌م به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایت ( گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له دووه‌م رۆژی دابه‌ش كردنی فۆرِم به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قه‌رز له حكومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن بێكارانه‌وه بۆ ئه‌ندامدانی پرۆژه‌ی بچووك پتر له هه‌زار بێكار سه‌ردانی بنكه‌كانیان كردووه\"".
روونی كرده‌وه\"" له سات 8ی به‌یانی تا سات 5ی ئێواره‌ی دوێنێ كه واده‌ی داخستنی بنكه‌كانه بۆ پێدانی فۆرِم به سه‌ر بێكاران دوو هه‌زار و 832 كه‌س سه‌ردانی بنكه‌كانیان كردووه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" له پارێزگه‌ی هه‌ولێر 980كه‌س و له پارێزگه‌ی سلێمانی هه‌زار و 109كه‌س و له پارێزگه‌ی دهۆك441كه‌س و له شارۆچكه‌ی كه‌لاریش 320كه‌س سه‌ردانی بنكه سه‌ره‌كی وز لاوه‌كانیان كردووه بۆ وه‌رگرتنی فۆرِم به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی برِی پاره‌ی 15ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچووك\"".
زیاتر گوتی\"" ئه‌وانه‌ی تا ئێسته سه‌ردانی بنكه‌كانیان كردووه له ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌و به‌شداربووانی خولی پیشه‌یی و خوله‌كانی شیاندن و لاوانی بێكار\"".
گوتیشی\"" ئه‌وه‌ی گرفتی بۆ كارمه‌ندانی بنكه‌كان دروست كردبوو به‌شێكی زۆری بێكاران داوای فۆرِمیان ده‌كرد ناسنامه‌و پێداویستی كه پێویسته هه‌ر كه‌سێك داوای فۆرِم بكات بۆ پرِ كردنه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی برِی پاره‌ی قه‌رز لایان نه‌بووه، بۆیه داوایان لێكراوه پێداویستیه‌كان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین فۆرِمیان پێ بده‌ین و به پێی مه‌رجه‌كانیش پرِی بكه‌نه‌وه.
جێی وه‌بیر ئه‌مرِۆ شه‌موو له یه‌كه‌م رۆژدا له 4بنكه‌ی سه‌ره‌كی له شاره‌كانی هه‌رێم و شارۆكه‌ی كه‌لارو ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی لاوه‌كی دابه‌ش كردنی فۆرِم به سه‌ر بێكارانی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی برِی پاره‌ی قه‌رز ده‌ستی پێكرد.
له چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم برِی 25ملیار دیناری بۆ پێدانی قه‌رز به ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌و گه‌نج و بێكاران دابین كردووه‌و له ماوه‌ی 4ساڵ به شێوه‌ی قیست لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش وه‌رده‌گرێت ده‌بێت پرۆژه له بواری پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شتو گوزار ئه‌نجام بدات."