سه‌رۆكی حكومه‌ت: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان به‌دیالۆگ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه ده‌بێت
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی ساداتی پیرخدری شاهۆ به‌ناوی بنه‌ماڵه‌و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی ساداتی پیرخدری شاهۆوه سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیكرد بۆ سازدانی ئه‌م دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یه، پاشان كورته باسێكی سه‌باره‌ت به مه‌ڵبه‌ندی ساداتی پیرخدری شاهۆ و مێژووی سادات و شێخانی ناو ئه‌م مه‌ڵبه‌نده پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و ئاماژه‌ی كرد به‌ڕۆڵی شێخان و ساداتی پیرخدری شاهۆ له به‌شداریكردنیان له شۆڕشی رزگاری خوازی گه‌لی كورد‌و به‌خشینی قوربانی و فیداكاری بۆ رزگاری میلـله‌ته‌كه‌یان.
له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی ساداتی پیرخدری شاهۆ پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ربڕی هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشییان له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌وته‌یه‌كیشدا د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی شێخان و ساداتی پیرخدری شاهۆی له‌ناو پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیی گه‌لی كورد به‌رز نرخاند و وتی: \"ساداتی پیرخدری شاهۆ كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی هه‌ڵكه‌وتوو ناوداری ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانن و له‌مێژووی دوور و درێژی میلـله‌ته‌كه‌ماندا پێگه‌ی نیشتمانی و سیاسی‌یان دیار و له‌به‌رچاوه\"".
د. به‌رهه‌م راشیگه‌یاند: رێزگرتن له له‌رابردوو مێژوو كلتوری رابردوومان رێزگرتنه له به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه و ئێستا و داهاتوومان.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان و رایگه‌یاند: قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانییه‌ی له‌رابردوودا به‌سه‌ر میلـله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه ته‌نها به‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان سارێژ ده‌بێت، جه‌ختیشیكرده‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان به‌دیالۆگ و رێگه چاره‌ی ئاشتییانه ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی هه‌وڵه‌كانی ساداتی پیرخدری شاهۆ كرد له به‌رقه‌راربوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ی سادات و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌موولایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی خۆی بۆ كار‌و به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ساداتی پیرخدری شاهۆ و هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا ده‌ربڕی.
پاشان مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ساداتی پیرخدری شاهۆ دیارییه‌كی رێزلێنانیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد."