ئاگاداریه‌ك له وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ كۆمپانیا ناوخۆ و بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه پله یه‌كه‌كان
مه‌رجه‌كان :- ده‌بێت كۆمپانیاى به‌شدار بوو ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدابێت : -
1-ده‌بێت تۆماركرابێت له هه‌رێمى كوردستان یان پێش ئیحاله‌ى كۆتایى تۆمار بكرێت
2- لقى هه‌بێت له ناو هه‌رێمى كوردستان – عیراق پێش واژۆ كردنى گرێبه‌سته‌كه .
3- كارایى له كارى راوێژكارى و سه‌رپه‌رشتیارى جێبه‌جىَ كردنى پرۆژه هه‌بێت .
4-پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا هه‌ڵسىَ به نوىَ كردنه‌وه‌ى زانیارى و په‌سه‌ندكردنى دوایین دیراسه‌ى كه بۆ پرۆژه‌ى شه‌مامك كراوه له ماوه‌ى ته‌نها (60) شه‌ست رۆژدا له رۆژى ئیمزا كردنى گرێبه‌سته‌كه بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ى بۆ كۆمپانیاى جێبه‌جىَ كار .
5-لێژنه‌ى وه‌زاره‌ت په‌یره‌وى لیستى (كورت كراوه) ده‌كات بۆ هه‌لبژاردنى به‌رایى كۆمپانیا به تواناكان و دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌وانى تر ئینجا هه‌ناردنى ته‌نده‌ر بۆ ئه‌وانه‌ى كه هه‌لده‌بژێردرێت به شێوه‌ى داوه‌ت نامه‌ى راسته‌وخۆ .
6-سیسته‌مى گرێبه‌سته‌كه له‌سه‌ر شێۆازى فیدك ده‌بێت .
پرِۆژه‌ی ئاودێری شه‌مامك : -
بریتیه له پرِۆژه‌یه‌كی ئاودێری بالا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته خوارووی رِۆژ ئاوای پارێزگای هه‌ولێر له رووباری زابی گه‌وره ئاو وه‌رده‌گرێت له رِێگای دروست كردنی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاودێری كردن كه برِی ئاوی گوازراوه نزیكه‌ی 18 م3/چركه ده‌بێت وه نزیكه‌ی 20000 بیست هه‌زار هێكتار زه‌وی به‌راو ده‌كات .
ماوه‌ى گرێبه‌ست : - له رۆژى واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كه تاكۆتایى جێبه‌جىَ كردنى پرۆژه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیاى جێبه‌جىَ كار‌و وه‌رگرتنى سه‌ره‌تایى و كۆتایى.
ماوه‌ى ئاگادارى : -
(60) شه‌ست رۆژ له دواى رێكه‌وتى دواین بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداریه له رۆژنامه‌ى ره‌سمى هه‌رێم و دواكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌لاَمه‌كان له كاتژمێر (12) نیوه‌رِۆى شه‌سته‌مین رۆژى دواى رۆژى بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌بێـت .
په‌یوه‌ندى كردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌لاَمه‌كان :-
1-بۆ پرسیار‌و روونكردنه‌وه به په‌یوه‌ندى رِاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى وه‌زارى تایبه‌ت به پرۆژه‌ى ئاودێرى شه‌مامك یا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سه‌رچاوه‌كانى ئاو یا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاودێرى هه‌ولێر .
2-بۆ ناردنى نووسراوى به‌شدار بوو وه گه‌راندنه‌وه‌ى (Prequalification ) و دۆكیومێنته‌كان ده‌بێت بدرێته به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ژمێریارى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دیوان له دیوانى وه‌زاره‌ت .
جمیل سلیمان حیدر
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو