جه‌عفه‌ر ئیبراهیم: هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن كراوه
له دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن لایه‌نی ده‌سه‌ڵات لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ تاوتوێ كردنی پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێكهێناوه.
دوای به‌رِێوه‌چوونی دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، كه له یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیارو سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، له پارتیش جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و مه‌حموود محه‌مه‌د، له بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان قادر حاجى عه‌لى و یوسف مه‌لاساڵح، هاوكات له یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌بو به‌كر عه‌لى و له كۆمه‌ڵى ئیسلامى عه‌بدولستار مه‌جبد و محه‌مه‌د حه‌كیم به‌شداریان كردبوو.
پاشان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا كه بۆ هه‌ر یه‌ك له جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و محه‌مه‌د حه‌كیم ساز كرا، سه‌ره‌تا محه‌مه‌د حه‌كیم رایگه‌یاند\" له دووه‌م كۆبونه‌وه‌ى پێنج قۆڵی له‌و كۆبونه‌وه‌یه زۆر خاڵ هه‌ڵسه‌نگێندرا، وه‌ك پرۆه‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن كه له‌كۆبونه‌وه‌ى رابردوو پێشكه‌شى هه‌ردوولا حزبی ده‌سه‌لاَت كرابوو، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به جیددیی سه‌یرى ده‌كه‌ن و لێژنه‌یه‌كى بالاَیان بۆ پێكهێناوه بۆ تاوتوێ كردنی، له به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند خاڵێكى تر له پرۆژه‌كه ماوه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێشكه‌ش بكرێ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو پێشكه‌شی ده‌كه‌ین بۆیه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات پێویستیان به كاتی پێویست هه‌یه بۆ تاوتوێ كردنی\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له دانیشتنی داهاتوودا پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات و وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وانیش بۆ پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئاماده ده‌كرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو له رۆژی18یاخود 20ی ئه‌م مانگه به‌رِێوه‌ده‌چێت\"".
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم له پارتی رایگه‌یاند\"" له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌و په‌رى جیددیه‌ته‌وه باسمان له ئه‌جینداى كۆبونه‌وه‌كه كرد و لێكتێگه‌یشتنى زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان هه‌بووه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نه ئه‌نجامێكی باش\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ، یه‌كێك له راسپارده‌كانى كۆبونه‌وه‌یه ره‌خساندنى كه‌شێكى ئارامتر و له‌بارترى راگه‌یاندنه ، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو ئه‌و حاله‌ته نائاسایی و نایاساییانه‌ى رووده‌ده‌ن\"" .
وتیشی\"" ئێمه وه‌ك پارتى و یه‌كێتى هه‌ڵسه‌نگانمان بۆ پرۆژه‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن كرد كه پرۆژه‌یه‌كی نۆ خاڵی بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ولاَمیشمان ئاماده كردووه ، به‌لاَم دیاره ئه‌وان هێشتا خاڵى تریان ماوه بۆسه‌ر پرۆژه‌كه‌یان زیادی بكه‌ن، له به‌ر ئه‌وه پێویستمان به‌كاتى زیاتره ، تاكو هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ى زیاتریان بۆ بكه‌ین\"".
"