ورده‌کاریی له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان
له دانیشتنى یه‌که‌م که شه‌ممه‌ى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌یه‌کى نوێیان پێشکه‌ش به هه‌ردوو لایه‌نى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیی نیشتیمانیى کوردستان کرد, ئه‌مڕۆش گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه نوێیه کرا که له شه‌ش پاکێج پێکهاتووه.
دواى ته‌واو بوونى کۆبوونه‌وه‌که له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا بۆ هه‌ر یه‌ک له \"جه‌عفه‌ر ئیبراهیم\"" ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى و \""محه‌مه‌د حکیم\"" ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى کۆمه‌لى ئیسلامى تیشکى زیاتریان خسته‌سه‌ر ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که.
له سه‌ره‌تا محه‌مه‌د حه‌کیم گوتى : ئه‌مه دووه‌م کۆبونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. زۆر خاڵ هه‌ڵسه‌نگێندرا و ئه‌و پرۆژه نوێیه‌ى له دانیشتنى یه‌که‌م پێشکه‌شمان کرد، مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان به جدى ده‌ڕواننه ئه‌م پرۆژه‌یه و لێژنه‌یه‌کى باڵایان بۆ دروست کردووه که که‌سانى سیاسى و ئیدارى و یاسایی تێدایه.
محه‌مه‌د حه‌کیم راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌کو ئۆپۆزسیۆن یه‌ک تا دوو پرۆژه‌ى ترمان ماوه که ورده‌کاریه‌کانى ئه‌م پرۆژانه‌یه که پێشکه‌شمان کردووه له‌م چه‌ند رۆژانه ده‌گاته به‌رپرسانى پارتى و یه‌کێتى.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسیى کۆمه‌لى ئیسلامى ئه‌وه‌شى خسته‌روو: لێژنه‌ى ئێمه وه‌کو ئۆپۆزسیۆن له‌و پرۆژانه‌ى نووسیومانه له سه‌ر هێڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو حزب بۆ ئه‌وه‌ى پێش ئه‌وه‌ى ئێمه کۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو ئه‌نجام بده‌ین به‌رچاوڕوونى و رۆشنیان له‌سه‌ر هه‌ندێک چه‌مک و وورده‌کارى له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ى پێشکه‌شمان کردووه، بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌ر له‌م کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا جه‌عفه‌ر ئیبراهیم رایگه‌یاند: ئه‌و کۆبوونه‌وانه به ته‌ئکید به‌رده‌وام ده‌بن و لێکتێکه‌یشتنێکى زیاتر له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم که‌شێکى سیاسى و راگه‌یاندنێکى له‌بارتر پێویسته و ده‌بێت ساز بکرێت و حاڵه‌تى نائاسایی و نایاسایی که رووده‌ده‌ن ده‌بێت نه‌مینێ و چارسه‌ر بکرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى ئاشکراشی کرد: بڕیاره له نێوان رۆژى 18 تا 20 دووباره کۆببینه‌وه و به‌وپه‌ڕى ئومێد و لێکتێکه‌یشتین بگه‌ینه رێکه‌وتنى سیاسى.
-PNA"