سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك كۆبۆوه
له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌بایه‌خه‌وه باسی له هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی پارێزگای دهۆك كرد وه‌ك شارێكى گرنگی هه‌رێمی كوردستان له‌روی كلتوری و سیاسی و گه‌شتوگوزاروده‌روازه‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی هه‌رێم و عیراق له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا.
هه‌روا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌و پلانی خۆی خزمه‌تی هه‌موو شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی حكومه‌تى هه‌رێمی بۆ هه‌مو جۆره هاوكاری و پشتیوانیه‌ك ده‌ربرى تاوه‌كو شاری دهۆك گه‌شه‌كردنی زیاتر‌و زۆرتر به خۆوه ببینێت به‌تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵی و بازرگانی و گه‌شتوگوزاری و وه‌به‌رهێنان.
بۆ باشتر به‌رێوه‌چونی ئیشوكاری هاولاتیان وكاروپرۆژه‌كانی شاره‌كه سه‌رۆكی حكومه‌ت رایسپاردن كه له‌به‌ر رۆشنایی بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌لاَته‌كان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه داببه‌زێنرێت و رێگه له رۆتین و دواكه‌وتنی كاروچالاكیه‌كان بگیرێت، چونكه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا باشتر‌و خێراتر خزمه‌تی هاووڵاتیانیان بكه‌ن.
هه‌رله‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌فدی ئیدارى پارێزگا و ئه‌نجومه‌نى پارێزگای دهۆك سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تیان كرد بۆ ئه‌و گرنگیدانه‌ی به‌شاره‌كه‌یان كه‌چه‌ند جارێك سه‌ردانی مه‌یدانی كردووه، هه‌روا له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌و شاره‌دا ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌كه‌رتی وه‌به‌رهێنان به‌گشتی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ناوچه‌ی دهۆك به‌تایبه‌تی.
دواتر وه‌فدى ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگاری دهۆك باسیان له ئیشوكارو پرۆژه‌كانی پارێزگاكه‌یان كرد‌و چه‌ند تێبینی‌و سه‌رنج و پێشنیازێكیشیان بۆ باشتر به‌رێوه‌چونى كاروپرۆژه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌وكه‌م وكورتیه‌كان خسته‌روو.