سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى دادوه‌رى له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
ئه‌مرۆ چــوار شه‌ممه رِێكه‌وتى 8/6/2011 سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كـوردستان دادوه‌ر ( احمد عبدالله زبێر ) به ئاماده‌بوونى دادوه‌ر ( ئازاد عزالدین مه‌لا ) راوێژكارى یاسایى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ئه‌ندامانى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له دیوانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له گه‌ڵ وه‌فدێكى بالاَى دادوه‌رى له ولایه‌تى میزورى ئه‌مریكى كه پێكهاتبوون له دادوه‌ر ( ولیم رى برایس ) سه‌رۆكى دادگاى باڵا ( رئیس محكمه العلیا ) و پارێزه‌ر خاتوو ( نانسى موكاب ) و شاندى یاوه‌رى ، ئه‌نجام دا.
له ده‌ستپێكى دیداره‌كه‌دا ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ، وێراى به‌خێر هاتنى وه‌فده‌كه خوشحالى خۆى ده‌ربرى بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان و تیشكى خسته سه‌ر سیسته‌مى دادوه‌رى و به‌ره‌وپێشوه‌چوونى ره‌وشى دادپه‌روه‌رى و چۆنیه‌تى كاروبارى دادگاكان له هه‌رێمى كوردستان ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى پته‌وى نێوان ئه‌نجومه‌نى بالاى دادوه‌رى عیراقى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كــوردستان كرد .
هاوكات له دیداره‌كه‌دا ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى باسى پێكهاته‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه له 9 ئه‌ندام پێك دێت و روونى كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له سالى 2009 دامه‌زراوه و به پىَى یاساى ژماره 23ى ساڵى 2007 ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى ده‌سه‌لاتێكى سه‌ربه‌خۆیه وباسى كرد كه هه‌ر چه‌نده هه‌یكه‌لیه‌تى دادوه‌رى دامه‌زراوه‌یه‌كى نوىَیه له كوردستان به‌لام له‌م ماوه‌یه كورته‌دا تا راده‌یه‌كى باش و به‌رچاو سه‌ربه‌خۆیى دادوه‌رى و پیاده‌كردنى یاساكان له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنیان به خۆیه‌وه بینیوه .
له درێژه‌ى دیداره‌كه‌دا ، دادوه‌ر ( ولیم رى برایس ) كورته باسێكى ده‌رباره‌ى سیسته‌مى دادوه‌رى ئه‌مریكى و ره‌وشى دادگاكان و سه‌ربه‌خۆیى ده‌زگاى داواكارى گشتى له ئه‌مریكا بۆ دادوه‌ران خسته روو و هه‌روه‌ها ئاماده‌ى ته‌واوى خــۆیان ده‌ربرى بــۆ پالپشتى كردن و هاوكاركردنیان له بوارى دادوه‌رى له گه‌ل سیسته‌مى دادوه‌رى كوردستان .
له كۆتایى دیداره‌كه دا دادوه‌ر ( احمد عبدالله زبیر ) وێراى ده‌ستخوشى لىَ كردنیان ، تاكیدى كرده‌وه كه ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كوردستان هه‌میشه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌رفراوانكردنى رووبه‌رى ئه‌م په‌یوه‌ندییانه و هیوادارین به هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى دوولایه‌نه كه‌م و كورتیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.