پارته كورده‌كانى سوریا كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دواى ئه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا داوایه‌كى پیشكه‌شی 12 پارتى كوردى سوریا كرد به‌مه‌به‌ستى كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، له‌سه‌ر تاوتوێ كردنى بارودۆخى ئێستاى سوریا، ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه پارته كوردیه‌كان برِیاریاندا به‌شدارى له‌و كۆبونه‌وه نه‌كه‌ن.
پارته كوردیه‌كان برِیاریان دا به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه نه‌كه‌ن به‌هۆى ناله‌باری بارودۆخى ئێستاى سوریا و نه‌بونى بارودۆخێكى گونجاو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریادا.