سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی لیستی ئەلعیراقیە دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی لیستی ئەلعیراقیە دەكات
ئەمرۆ سێشەممە 7/6/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی ئەلعیراقیە.

لە دیدارێكدا ، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق لە هەموو ئاست و بوارەكاندا.

پێویستیی یەكخستنی هەوڵەكان دووپاتكرایەوە بۆ یەكریزی نێوان لایەنە سیاسییەكان و جێبەجێكردنی رێككەوتنە سیاسییەكان و كاركردن بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی وەزاریی و پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای سیاسەتە ستراتیژییەكان بە شێوەیەكی تەوافوقی تا حكومەت بپەرژێتە سەر دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و زامنكردنی ئەمن و ئاسایش لە وڵاتدا . لەو بارەیەوە د. ئەیاد عەلاوی پێویستیی بەردەوامبوونی رۆڵی سەرۆك بارزانی دووپاتكردەوە بۆ لێكنزیكخستنەوەی دیدوبۆچوونی هێزە سیاسییەكان بە مەبەستی پاراستنی دەستكەوتەكانی پرۆسەی سیاسی و ئەو پرنسیپانەی كە حكومەتی شەراكەتی نیشتمانیان لەسەر بونیاد نراوە.
Top