جه‌عفه‌ر ئیمیكی: له‌م ئان و ساته‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئالوگۆرِی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ئارادانییه
وته‌بێژێك به ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند له‌م ساته‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئالوگۆرِی له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له ئارادانییه.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمیكی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له ئان و ساته‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئالوگۆرِی له وه‌زیره‌كانی ئێستای كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ماوه‌یه‌كه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له باره‌ی گۆرِینی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی بۆ نییه، هه‌ر جۆرِه هه‌واڵێكی له‌م چه‌شنه‌ش له ئێستادا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.