به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی و د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) كۆبوونه‌وه
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، ره‌وتى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌م خوله‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و گۆرِان و كۆمه‌ڵ تاوتوێكرا و هه‌ڵسه‌نگێنرا.
له‌و باره‌وه كۆبونه‌وه له‌پێناوى ره‌خساندنى كه‌ش وهه‌واى گونجاو بۆ كۆبونه‌وه‌كان ، كه‌برِیاره سبه‌ینىَ دانیشتنى تر ئه‌نجام بدرێ راسپارده‌ى پێویستى په‌سه‌ند كرد.
هه‌روا له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیان تاوتوێكرد و كه‌ماوه‌یه‌كى باشه له‌لایه‌ن به‌رِێز سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵێنراون، له‌و باره‌وه هه‌ردوولا پشتیوانى و پشتگیرى خۆیان له‌و هه‌نگاوانه دووپاتكرده‌وه.