سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراڵ ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراڵ ده‌كات
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 6/6/2011 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ د.عادل عه‌بدولمه‌هدى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراڵ.

له‌ دیدارێكدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى عیراق و جوله‌ سیاسییه‌كانى هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و له‌م رووه‌وه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستى یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان دووپاتكرایه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان و كاركردن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى وه‌زاره‌یى و چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌وافوقى .

تاوتوێكردنى هۆكاره‌كانى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى د.عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.
Top