سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن زانكۆى زانست و ته‌كنۆلۆژیاى ئه‌مه‌ریكى له لوبنان خه‌ڵات كرا
له رێوره‌سمى خه‌ڵاتكردنه‌كه‌دا ، پرۆفیسۆر د.هیام صه‌قه‌ر وتارێكى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و رایگه‌یاند كه له كنارى فینیقیاوه و له چیاى ئه‌رزى لوبنانه‌وه هاتوین بۆ ئه‌م خاكه پیرۆزه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له خۆشه‌ویسته‌دا بین.
هاتوین سڵاوى گه‌لى لوبنان به گه‌لى كوردستان رابگه‌یه‌نین ، ئێمه خۆشه‌ویستیه‌كى تایبه‌تیمان بۆ گه‌لى كوردستان هه‌یه، ئه‌و گه‌له‌ى كه به هه‌موو توانایه‌ك كۆچى پێكرا و تووشى كوشت و بڕ كرا و له ئه‌نجامدا به هێزى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى مایه‌وه و چاویشى له داهاتوویه‌كى پرشنگداره كه حه‌تمه‌ن دێته‌دى و هه‌نگاویشى بۆ ناوه .
وه‌ك لوبنانیه‌ك گه‌لى كوردستان و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى به دره‌ختى ئه‌رز ده‌شوبهێنم كه په‌ل و پۆپى به‌ره‌و ئاسمان درێژ ده‌بێته‌وه و ریشالى خۆیشى له خاكه‌كه‌ى داكوتاوه بێ ئه‌وه‌ى هیچ بایه‌ك بتوانێ جوله‌ى پێ بكات و به‌درێژایى ته‌مه‌نیشى بۆنى بخور و قه‌داسه‌ت به هه‌موو خه‌ڵكى ده‌به‌خشێ هه‌تا ئه‌وانه‌ى كه رۆژێك له رۆژان به خراپى هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كردووه . به‌ڵێ ئا ئه‌مه‌یه گه‌لى كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه حه‌كیمانه‌كه‌ى كه سه‌بریان گرت و خه‌باتیان كرد‌و خاكه‌كه‌یان به جێنه‌هێشت و كاتێ به‌هێزیش بوون له‌و خه‌ڵكانه‌یان بورى و لێبوردنیش له شیمه‌تى قه‌داسه‌ته.
سه‌رۆك بارزانى بارگرانى سه‌ركردایه‌تیكردنى گه‌له‌كه‌ى خسته‌سه‌ر ئه‌ستۆى خۆى ، ئه‌و گه‌له‌ى كه دووچارى كشتوبڕ و كاره‌ساتێكى زۆر بوو كه وێنه‌یان له مێژوودا كه‌مه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه به‌رێزیان په‌ناى نه‌برده به‌ر تۆڵه سه‌ندنه‌وه و به گه‌له‌كه‌ى گوت چاو له ئاینده بكه‌ن ، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه له بیر بكه‌ن.
بۆیه به‌ناوى ده‌سته‌ى كارگێڕى زانكۆى زانست و ته‌كنۆلۆژیاى ئه‌مه‌ریكى AUST هه‌موو تواناى زانكۆكه‌مان به ئیداره و مامۆستا و شاره‌زا و تاقیگه‌كانیه‌وه ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستى سه‌رۆك بارزانى و داواى لێ ده‌كه‌ین كه سه‌ردانى لوبنان و زانكۆكه‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى تواناى دامه‌زراوه‌كه‌مان بێت . به‌م بۆنه‌یه‌وه تكایه ئه‌م ئه‌رزه لوبنانیه‌مان لێ قبول بفه‌رموون و له ناو باخچه‌ى ئه‌و باره‌گایه بیچینن و هیوادارین ته‌مه‌نى دانیشتوانى ئه‌و خاكه به‌درێژى ته‌مه‌نى ئه‌و دره‌خته بێت و پیرۆزیشه سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ى كوردستان.
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانى سوپاسى پرۆفیسۆر د.هیام صه‌قه‌رى كرد‌و رایگه‌یاند كه ئه‌مه رێزلێنانێكه بۆ هه‌موو خه‌باتگێره عیراقییه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان كه هه‌موومان شانازى به كه‌لچه‌رى لێبورده‌یى و پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌لچه‌ره‌ى كه هۆكارێكى یاریده‌ده‌ر بوو بۆ هێنانه‌كایه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كان و خۆ رزگاركردن له گرێیه‌كانى رابردوو. به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ وڵاتى خۆمان به بێ كه‌لچه‌رێكى وا به‌ره‌و پێش ببه‌ین و ته‌ئكیدیشى ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه هه‌میشه ئه‌و رۆڵه چاكه‌ى خۆمان ده‌بینین و گه‌لى عیراقیش له ته‌نگژه‌كانى ئێستاى رزگار ده‌كه‌ین . راسته لوبنان وه‌ك قه‌واره بچوكه به‌ڵام له ڕووى فكر و ژیار و زانسته‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده ، گه‌لى لوبنان ئه‌ویش دووچارى شه‌ڕ و مه‌رگه‌ساتێكى زۆر بووه ، به‌ڵام له پاش هه‌ر شه‌ڕ و مه‌رگه‌ساتێك توانیویه‌تى دووباره هه‌ڵبستێته‌وه كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه گه گه‌لى لوبنان گه‌لێكى زیندووه و رێنوێنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كه‌م كه بایه‌خ به په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى بدات له‌گه‌ڵ ئه‌م زانكۆیه‌دا و دووباره سوپاس بۆ خه‌ڵاته‌كه‌تان كه ئه‌ویش دره‌ختى ئه‌لئه‌رزه و حه‌تمه‌ن ده‌یپارێزین .