مەسرور بارزانی: دۆستایەتی نێوان كورد و روسیا مێژوویەكی دێرینی هەیە، بۆیە دەبێت لەئاست حەزو بەرژەوەنییەكانی هەردولا بێت

مەسرور بارزانی: دۆستایەتی نێوان كورد و روسیا مێژوویەكی دێرینی هەیە، بۆیە دەبێت لەئاست حەزو بەرژەوەنییەكانی هەردولا بێت
ئێوارەی ئەمڕۆ رێزدار مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە (ڤالیری پوسپیلوڤ) کونسلی گشتی رووسیای فیدرال لە هەرێمی کوردستان .

سەرەتا مەسرور بارزانی خۆشحالی خۆی بەم سەرەدانە دەربری و هیوای خواست کەپەیوەندییەکانی دووقولی هەردوولا لەئاستی حەز و بەرژەوەندە باڵاکانی هەردوو گەلانی رووسیا و کوردستان بن، بەتایبەتی مێژوویەکی دوستایەتی کۆن هەیە لەنێوان سەرکردایەتی شورەشی کورد و گەل و سەرکردایەتی رووسیایی فیدرال.

لەلایی خویەوە،ڤالێری پوسپیلوڤ خوشحالی خویان بەم سەرەدانە دەربری و سووپاسی بەرێزیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و تەئکید لە ئاستی بەرزی پەیوەندیەکانی دووقولی هەردوولاکرا کەدەگەرێنە سەرەدەمی شۆرەشی کونی کورد بەرابەرایەتی بارزانی نەمر و هیوای خواست کەلەداهاتوودا ئەم مێژووە کونە فاکتەرێکی پڕبەهێز بیت بۆ هەردوولا لەپێناوو پێش خستن و بەرەوپێش بردنی پەیوەندی دووستایەتی هەردوو گەلانی کوردستان و رووسیایی فیدرال.

کونسلی رووسیا شادبوونی خۆی هەمبەر کارکردنی لەهەرێمی کوردستان دەربری بەتایبەتی گەلی کورد خاوەن مێژوو و شارستانیەتێکی کونی ئەم دەڤەرەیە کە دەگەرێتەوە پێش هزاران سال و ئامادەی رووسیایی فیدرال دەربری لەپێناوو یارمەتی دانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری بەدوواچون و لێکولینەوە لە شوێنوارە کونەکانی کوردستان.

لەلایەکی تری ئەم دیداردا هەردوولا لەسەر ڕەوشی ئەمن و ئاسایش لە عیراق و هەرێم و مەسەلە پەیوەندیدارەکان گفتووگۆیان کرد و کونسلی رووسیا خوشحالی خۆی دەربری بەرامبەر ئاستی بەرقەراربوونی ئەمن و ئاسایش لەهەرێمی کوردستان و بەناووی حکومەت و گەلی رووسیایی فیدرال هیوای پێشکەووتن و ژیانێکی بەختەوەر بۆ گەلی کورد خواست.
Top