به‌رِێوه‌به‌ری فرِۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
به‌رِێوه‌به‌ری گشتی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رِایگه‌یاند، وه‌كو به‌رِێوه‌به‌ری فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2011 له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا و ئه‌فریقیا و رِۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌چوار چێوه‌ی پێشبرِكێیه‌ك له‌گه‌ڵ 3ئافره‌تی تر، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێ.
ته‌لار فایه‌ق به‌رِێوه‌به‌ری گشتی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا رایگه‌یاند\" له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له شاری دوبه‌ی كۆنفراسێك له بواری فرِۆكه‌وانی كرایه‌وه كه له‌م پێشانگایه باشترین ئه‌و كه‌سانه له‌بواری به‌رِێوه‌بردنی فرِۆكه‌خانه و فرِۆكه‌وانی به‌سترا، تێیدا باشترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیا و رِۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ده‌سنیشانكران\"".
روونیشیكرده‌وه\"" 2 ئافره‌ت له هه‌ر یه‌ك له فرِۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی و باكوری ئه‌فریقیا ده‌ست نیشان كرابوون بۆ پێشبرِكێكه، من وه‌كو به‌رِێوه‌به‌ری فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌باشترین كه‌س هه‌ڵبژێردرام\"".
راشیگه‌یاند\"" خه‌لاَته‌كه به‌ناوی خه‌لاَتی بازارِكردنی فرِۆكه‌وانییه، ئه‌و كۆنگره‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانییای رید ئیكزیبێشن ی ئیماراتی سالاَنه ئه‌نجام ده‌درێ و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆر ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له‌بواری فرِۆكه‌وانی باشترین رۆڵیان هه‌بووه و كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه\"".
فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی جیهان به پێنجه‌م گه‌وره‌ترین فرِۆكه‌خانه هه‌ژمار ده‌كرێت، فرِۆكه‌خانه‌كه سالاَنه توانای پێشوازیكردنی له 3ملیۆن گه‌شتیار هه‌یه.
"