رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به ته‌نینه‌وه‌ی به‌كتریای ئی كۆلاَی له وولاَتانی ئه‌ورِوپا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێویستی ده‌زانێت بۆ دڵنیایی هاوولاَتیانی كوردستان و پێشگیری له سه‌رهه‌ڵدان و بلاَوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌و جۆره ، ئه‌و رِوونكردنه‌وه‌یه بدات به‌هاوولاَتیانی كوردستان :
ئی كۆلاَی جۆرێكه له به‌كتریا كه چه‌ندین جۆری جیاواز له‌خۆده‌گرێت ، له‌رِیخۆله‌كانی مرۆڤ و ئاژه‌لدا هه‌یه ، زۆربه‌یان بێ زیانن به‌لام هه‌ندیك جۆری زیان به‌خشیان هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نینه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی دروستكردووه كه له‌جۆری STEC O104:H4 و جۆرێكی تازه‌یه له به‌كتریای ئیكۆلاَی .
به‌زۆری به‌رِێگه‌ی خواردنی خوراكی پیس بوو به‌كتریاكه ده‌گواسترێته‌وه بۆ مرۆڤ وه‌ك سه‌وزه بۆ نمونه خه‌یار ، ته‌ماته و خاس هه‌روها گۆشتی ئاژه‌ڵ و به‌روبومه‌كانی ( خاو و كه‌م كولاَو ) و شیری خاو .
تاوه‌كو ئێستا سه‌رچاوه‌ی ته‌نینه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه‌كه نه‌زاندراوه به‌لاَم وه‌ك سه‌ره‌تا خه‌یار ، ته‌ماته‌ی خاو ، خاس و زه‌لاَته‌ی سه‌وزه به‌هۆكار مه‌زه‌نده‌كراوه .
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی یه‌كه بریتی یه له سكچوونی توند (كه له‌وانه‌یه خوێنی تێدابێت)
ژانه سك ، رشانه‌وه و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ، ئه‌و نیشانانه دوای ماوه‌ی كركه‌وتنی نه‌خۆشی یه‌كه ده‌رده‌كه‌ون كه له (3 _ 8 ) رِۆژه .
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان له ماوه‌ی (10) رِۆژدا چاكده‌بنه‌وه به‌لاَم له هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كان (10% _20 ) كۆنیشانی HUS ده‌ست پێده‌كات دوای 5 _ 7 رۆژ له ده‌ستپێكردنی نه‌خۆشی یه‌كه ده‌بێته هۆی له‌كارخستنی گورچیله و كه‌م خوێنی و كه‌مبونه‌وه‌ی په‌رِه‌كانی خوێن و مردن له (3_5 % ) توشبووان .
رِێگاكانی خۆپارێزی بریتین له :-
1- پاكوخاوێنی كه‌سی و گشتی وه‌ك ده‌ست شووشتن
2- شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه به‌چاكی
3- كولاَندنی خواردن به‌چاكی
4- لێك جیاكردنه‌وه‌ی خواردنی ئاماده‌كراو و ئاماده‌نه‌كراو
5- وا چاكه ئه‌و سه‌وزه و میوانه بخۆیت كه په‌لكیان لێده‌كرێته‌وه .
بۆ ئه‌و هاوولاَتیانه‌ی كه له وولاَتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌رِێنه‌وه كوردستان پێویسته له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی سكچوون ، ژانه سك و رِشانه‌وه به‌زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و ئه‌وه بدركێنن كه له ئه‌وروپا گه‌رِاونه‌ته‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا .
له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژووری كار پێك هێندراوه بۆ به‌دوا داچوونی نه‌خۆشی یه‌كه و گرتنه به‌ری رِێوشوێنی خۆپاریزی پێویست بۆ پێشگیری له نه‌خۆشی یه‌كه هه‌روها تیمه‌كانی چاودێری ئاو وخۆراك كاره‌كانیان چرِترده‌كه‌نه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری سه‌لامه‌تی ئاو خواردن به‌تایبه‌تی له‌شوێنه گشتی یه‌كان هه‌روها له‌خاڵه‌سنوریه‌كانیش به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی گشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بازرگانی و لایه‌نه‌كانی تر رِێوشوێنی پێویست بۆ سه‌لامه‌تی خۆراك له خاله سنوریه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر .