سبه‌ی كۆنفرانسێك بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال و كیمیاباران كردنی خه‌ڵكی كوردستان له وڵاتی نه‌رویج به‌رِێوه‌ده‌چێت
سبه‌ی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج كۆنفرانسی به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆمه‌ڵكوژی دژی كورد كه به پشتگیری پارتی سوشیال چه‌پی نه‌رویجی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێم به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" كۆنفرانسی نه‌رویج بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی نه‌رویج بایه‌خێكی زۆریان پی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كۆنقرانسێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ به جینۆسایدناساندنی كه‌یسی ئه‌نفال له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا\"".
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكرده‌وه\"" له‌م كۆنفرانسه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی كوردستان و نه‌رویج ئاماده‌ی ده‌بن و په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی وه پێشكه‌ش ده‌كرێ\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" كاوه مه‌حمود وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به وه‌كاله‌ت، هایدی هۆڵمه‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نه‌رویج و ئه‌ندامی پارتی سۆشیال چه‌پی نه‌رویجی و باڵیۆزی وڵاتانی سعودیه و رووسیا و سلۆڤاكیاو ئه‌مریكا و نه‌رویج و مه‌غریب و بۆسنه و به‌رازیل به ناوی حكومه‌ته‌كانیانه‌وه ئاماده‌ده‌بن\"".
وتیشی\"" ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه له‌م كۆنفرانسه كه به هه‌وڵی پارتی سۆشیال چه‌پی نه‌رویج و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ، چاوه‌رِوان ده‌كرێ 6 پارتی سه‌ره‌كی وڵاتی نه‌رویج و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نه‌رویج و به‌رپرسانی تری حكومی ئه‌و وڵاته و چه‌ندین رۆشنبیری باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری چالاكانه‌یان هه‌بێ و كۆنفرانسه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببێ.، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ نامه‌ی پشتگیری گه‌یشتووه‌ته كۆنفرانسه‌كه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان، وه‌كو نامه‌ی پشتگیری یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كورد تورك و چه‌ندین رێكخراو و لایه‌نی سیاسی له وڵاتانی ئه‌وروپا\""."