مام جەلال هیچ نوسینێكی دژی نەوشیروان مستەفا نەنوسیوە

مام جەلال هیچ نوسینێكی دژی نەوشیروان مستەفا نەنوسیوە
گوڵان/س.م

سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاماژه‌ به‌بونى جیاوازنى له‌ ناو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا ده‌كات، و جیابونه‌وه‌ى سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانیش به‌ یه‌كێك له‌ رِوداوه‌ سه‌خته‌كانى ژیانى ناوده‌بات.

ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌، جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ رِۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، رِایگه‌یاند: سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ئاستى پێویستدایه‌ له‌ ئه‌داى رِازیان.

ده‌رباره‌ى مانه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ پۆسته‌كه‌ى بۆ دوو ساڵى داهاتو، سه‌رۆك كۆمار وتى: مانه‌وه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م له‌ پۆسته‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ رِێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان وپارتى دیموكراتى كوردستان هه‌یه‌.

وتیشی: جیابونه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان وێستگه‌یه‌كى سه‌خت بو له‌ ژیانم به‌ڵام به‌ وێستگه‌ى سه‌ختردا تێپه‌رِیومء، تا ئێستاش هچ نوسینێكم دژى نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌نوسیوه‌ چونكه‌ هاورِێى 35 ساڵى خه‌باتم بو.

له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى وتى: جیاوبنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان له‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى بو به‌ڵام پاشان ده‌ستیان كرد به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كێتى.

سه‌رۆك كۆمارى عێراق وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا ناكۆكى له‌ ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌ به‌ڵام ناكۆكیه‌كان ئایدۆلۆژى و سیاسی نییه‌ به‌ڵكو شه‌خسیه‌، له‌ مێژویدا یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌قه‌د ئێستاى كۆك نه‌بوه‌.


سه‌رچاوه‌/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت
Top