قوباد تاڵەبانی وەڵامی نیۆرۆك تایمز دەداتەوە
قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌داته‌وه كه نوسیبوی (دوای سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان توڕه‌یی له كوردستانی عیراق به‌رده‌وامه).
سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌و رۆژنامه‌دا بڵاوبوویه‌وه تیایدا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌وبابه‌ته‌دا خراوه‌ته‌ڕوو ره‌تده‌كاته‌وه‌و خۆپیشاندانه‌كانیش به‌هه‌ل و مه‌رامی سیاسی لێكده‌داته‌وه.
له‌نامه‌كه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاتووه \"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 و به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی نزیكه‌ی 60%ی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران هاتووه‌ته كایه‌وه، ناشتوانرێت به‌راودبكرێت به‌حكومه‌ته دیكتۆره‌كانی میسر‌و تونس.
هه‌روه‌ك قوباد تاڵه‌بانی له نامه‌كه‌دا بۆ نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته كه له 19 ئه‌م مانگه بڵاوكرایه‌وه نوسیویه‌تی \""توندوتیژییه‌كان له ئاكامی هه‌ڵپه‌و ته‌ماعی سیاسییه‌وه بوو به‌مه‌به‌ست و مه‌رامی ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه نه‌یانتوانی به‌ده‌ستیبهێنن بیانه‌وێ له رێگه‌ی هێزو توندوتیژییه‌وه به‌ده‌ستیبهێنن\"".
تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی \""له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌برو ئارامی زۆریان نواند له‌ڕووی زیاتر له سێ مانگ هاندان و وروژاندان گێچه‌ڵپێكردنیان، به‌داخیشه‌وه هه‌رتوندوتیژییه‌ك له ئارادابێت بێ قوربانی نابێت و قوربانیش له هه‌ریه‌كه له خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ئه‌منییه‌كانیش كه‌وته‌وه\"".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی نوسیوه\""ره‌خنه‌و تێبینی راست و جدی له ئارادان سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێم، له هه‌مانكاتدا كاریشكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی ده‌ستپێكردووه، خۆشمان ئاماده‌كردووه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، حكومه‌ت له‌لایه‌ن شاره‌زایان و پسپۆرانه‌وه هاوكاریده‌كرێت، له‌وانه دامه‌زره‌وه‌كانی (ره‌ند) و (پرایس هاوس كوپه‌رس ) (PricewaterhouseCoopers and RAND Corporation) بۆ بره‌ودان به‌ئه‌دای حكومه‌ت و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه بۆ پێوه‌رێكی باڵاتر\"".
له كۆتایشدا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن دوپاتیده‌كاته‌وه \""بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌شێوازێكی دیموكراسی هه‌ڵبژێردراوه نا به‌رپرسیارانه‌یه‌و چونه ژێر باری ئه‌و داوایه سه‌ره‌تایه‌كی ترسناك و مه‌ترسیداره له‌سه‌رسه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان\"". "