سه‌رۆكی هه‌رێم: یه‌كخستنی زمانی كوردی له ئه‌وله‌ویاتمه
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیان له سه‌رۆك بارزانی كرد له هه‌مبه‌ر ئه‌و پرۆسه چاكسازییه‌ی كه ده‌ستی پێكردووه و هیوایان خواست كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت و ئه‌نجامێكی باشی لێ بكه‌وێته‌وه.
پاشان هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی وێرای خستنه‌ڕووی كاروچالاكیه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد ، ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌یان خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نووسه‌ر و ئه‌دیبانی عیراقدا هه‌یانه‌و هه‌روا نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و یه‌كێتی نووسه‌راندا سه‌باره‌ت به‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه ساڵانه ئه‌نجامی ده‌دات و هه‌روا نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی نیشتمانی بۆ چاپكردنی كتێب و كێشه‌ی بودجه و باره‌گا.
تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی یه‌كخستنی زمانی كوردی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتی به‌رێزیان یه‌كخستنی زمانی كوردییه و كاركردنیش له‌سه‌ری به‌رده‌وامه.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد.