چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌رِێوه‌ده‌چێت
یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات، برِیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبونه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت و وتوێژی جیددیش له كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.
دوای به‌رِێوه‌چوونی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پێنج قۆڵی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره و ئه‌بو به‌كر عه‌لی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌رِێوه‌چوو، پیره له سه‌ره‌تای كۆنگۆه‌كه‌دا رایگه‌یاند\" دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم په‌یامێكى ئاراسته‌ى به هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌كان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به شێوه‌ى گفتوگۆ ، ئه‌مرۆ هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه له ته‌ڵارى په‌رله‌مان وه‌ك شوێنێكى بێ لایه‌ن كۆبوینه‌وه ، ئێمه وه‌ك پارتى و یه‌كێتى بنه‌مایی قسه‌كردنمان له سه‌ر ئه‌و پرۆژه 17 خاڵه‌بوو كه له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سندكرا و وتیشمان ده‌رگا كراوه‌یه بۆ هه‌موو خاڵێكى تر كه به‌لاى ئه‌وانه‌وه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین ، دیاره برایانى ئۆپۆزسییۆنیش به پرۆژه‌یه‌كى تازه هاتبوونه كۆبونه‌وه‌كه ، به‌گشتى هه‌موو لایه‌ك برِیارمان دا كه ئه‌و پرۆژه‌ى ئه‌وان بیخوێننه‌وه و راو تێبینى خۆمان له‌سه‌ر ئاماده بكه‌ین ، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كان تر له چوار شه‌ممه‌ى داهاتوو جارێكى تر گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ین.
روونیشیكرده‌وه\"" دواى گه‌یشتمان به‌رێكه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه‌كان ، كۆبونه‌وه‌ى لوته‌كه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر خاڵى ناكۆك بمێنێ ، تێیدا سه‌رۆكى هه‌رێم به‌شدار ده‌بێت ، هه‌ره وه‌ك ته‌ئكید له‌سه‌ر ته‌بایی و رێكه‌وتن و پێكه‌وه كاركردن كرایه‌وه\"".
ئه‌بوبه‌كر عه‌لى له یه‌كگرتووى ئیبسلامى كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه رایگه‌یاند\"" دانیشتنه‌كه سه‌ره‌تایه‌كى باش بوو و جه‌ختمانكرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌چاره‌سه‌رێك ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن به پرۆژه‌یه‌ك هاتبوو كه له 17خاڵیه‌كه و 22خاڵیه و ئه‌وى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێكهاتبوو ، ئه‌وان كرابوون به پرۆژه‌ى نۆ خاڵى\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئێمه وه‌ك لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن جه‌ختیان له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك كردوه له‌وانه ره‌خساندنى كه‌شێكى ئازاد تر بۆ میدیا و جێبه‌جێكردنى حوكمه‌كانى دادگا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون\"".
له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پێنج قۆڵی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، له پارتی عزه‌دین به‌روارى و محموود مه‌حمه‌د، له بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان قادر حاجى عه‌لى، یوسف مه‌لا ساڵح ، مه‌حمه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌بوبه‌كر عه‌لى له یه‌كگرتووى ئیسلامى و عه‌بدولستار مه‌جبد و محه‌مه‌د حه‌كیم له كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، پێكهاتبوون. "