سه‌رۆك بارزانى بۆ شەرق ئەوسەت: حه‌قی خۆیه‌تی ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌سه‌ڵات بكات، به‌ڵام له‌رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ئه‌م حه‌قه جێبه‌جىێ ده‌كرێ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رِایگه‌یاند حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیدا بو له رِوداوه‌كانى رِابرودى هه‌رێمى كوردستاندا.
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ى پێیان وایه ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق به‌سه‌ر چوه ئه‌وا له ده‌ستور تێنه‌گه‌یشتون و ناشیانه‌وێت تێ بگه‌ن چونكه ئه‌گه‌ر ماده‌ى 140 به‌سه‌ر چوبێت ئه‌وا ده‌ستورى عێراقیش به‌سه‌ر چوه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له‌سه‌ر خۆ كاندیدكردنى بۆ خولێكى تر‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبونى خۆى دوپات كرده‌وه به ده‌ستور، و وتیشی: به‌پێى ده‌ستور هه‌مو كه‌سێك مافی هه‌یه دوو جار خۆى كاندید بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تى، یه‌كه‌مجار له‌رِێگه‌ى پارله‌مانه‌وه بومه‌ته سه‌رۆك و جارى دوه‌میش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا و رِاسته‌وخۆ بومه‌ته‌وه سه‌رۆكى هه‌رێم، ئه‌و بابه‌ته ده‌ستور یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تیشكى خسته سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى شارى سلێمانى و وتى: خۆپیشاندان مافێكى سروشتیه و هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رِێگه‌ى شه‌قامه‌وه و داواى مافه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانى سلێمانى دو ئه‌جێنداى له‌پشت بو، یه‌كه‌میان هاوڵاتیان داواى باشتركردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ دابین كردنى هه‌لى كار و ئه‌نجامدانى چاكسازى له وڵات‌دا، من یه‌كه‌م كه‌س بوم داواى چاكسازیم كرد به‌پێى توانا، و دوه‌میان ئه‌جێنداى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بو كه داواى ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كرد كه ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه به‌ڵام له رِێگه‌یه‌كى شه‌رعیه‌وه و به‌پێى ده‌ستور.
وتیشی: ئه‌ساسی كێشه‌كان ئه‌و ناكۆیه بو كه دواى ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان له یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان جیا بۆوه كه به‌شێكى ئه‌ساسی ئه‌و حیزبه بو كه ئینشیقاقی تێكه‌وت.