مه‌سرور بارزانی پێشوازی له شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا کرد
ئێواره‌ی دوێنێ مه‌سرور بارزانی پێشوازی کرد له شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، شانده‌كه پێهاتبوو له دکتور مایکل ڤیکرس جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ کارووباری هه‌والگری و میجه‌ر جه‌نه‌رال مارک پێرن له هێزی پیاده‌ی ١٢ سه‌ربه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و مێجه‌ر جه‌نه‌رال لی لکومنت به‌رپرسى به‌شی هه‌والگری بالیوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق .
له‌م ديداره‌دا مه‌سرور بارزانی وێرای به‌خێرهاتنی گه‌رمی شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا خۆشحالی خۆی ده‌ربری له هه‌مبه‌ر ئه‌م سه‌ردانه و هیوای خواست دیدار‌و سه‌ردانی له‌م جۆره به‌رده‌وام بێت بو سوودی هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و ئه‌مه‌ریكا .
سه‌باره‌ت بة هه‌لويَستی گه‌ل و سه‌رکردایه‌تی کوردستان له هه‌مبه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عیراق که به‌پێی پرۆگرامی دارێژراو به‌نیازن له کۆتایی ئه‌م سال به‌ئه‌نجام بگه‌یێنن، دوپاتيکره‌وه که به‌بۆچوونی ئێمه له‌کوردستان کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق له‌م کات و ساته‌دا ده‌بێته مایه‌ی زیاتر ئالۆزکردنی ره‌وشی ئه‌من و ئاسایش له‌عیراق.
هه‌روه‌ها هیوای خواست ته‌واوی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عیراق ئه‌م بابه‌ته بۆ مه‌به‌سته سیاسیه ته‌سکه‌کانی خۆیان به‌کارنه‌هێنن به‌لکو ته‌نها ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌نديه بالاکانی گه‌لی عیراق بكه‌ن به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی تواناکانی له‌شکری عیراق زامنی پاراستنی سنوور و ئه‌من و ئاسایش و ته‌واوی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌لی عیراق بێت.
سه‌باره‌ت گۆرانکارییه‌کانی ئه‌م دوواییه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا مه‌سرور بارزانی هیوای خواست که ئه‌م شه‌پوله گۆرانکاریانه به سوودی ته‌واویی گه‌لی ده‌ڤه‌ره‌که کۆتایی بێت .
ئه‌مه‌و دکتۆر مایکل ڤیکرس به‌ناوی شانده‌که و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سوپاسی به‌رێزیاني کرد بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه‌و ووتی ئه‌مه نیشانه‌ى له‌یه‌ک تێگه‌یشتن و دۆستایه‌تی هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و ئه‌مه‌ریكایه و هیوای خواست له‌ئاینده‌شدا ئه‌م جۆره دیدار و سه‌ردانانه به‌رده‌ووامبن، هاوكات خۆشحالی خۆیاني ده‌ربری له هه‌مبه‌ر ئاستی به‌رقه‌راوبوونی ئه‌من و ئاسایش له کوردستان هیوای پێشکه‌وتنیان خواست بۆ ته‌واووی گه‌لی عیراق به‌گشتی و گه‌لی کوردستان به تایبه‌تی.