رێكخراوی هابیتات ستراتیژیه‌تی نیشته‌جێ بوون له هه‌ولێر راگه‌یاندرا
ئه‌مرِۆ له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسى جێبه‌جێكار له رێكخراوى هابیتات و جێگرى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه سیمنارێك بۆ راگه‌یاندنی ستراتیژییه‌ته‌كه به‌رِێوه‌چوو، له سه‌ره‌تای سیمناره‌كه‌دا عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند\" له ئه‌نجامى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌گه‌ڵ رێكخراوى هابیتات (UN-HABITAT)دروستبووه ، به تایبه‌تى له ۆرشۆپێكى ساڵى رابردوومان، بیرۆكه‌ى دانانى ستراتیجى خانووبه‌ره‌مان دانا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مرِۆ له‌و سمیناره ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هه‌ولاَنه سه‌ركه‌وتوو بووه\"".
روونیشیكرده‌وه\""سه‌ره‌رِایی هه‌وڵه‌جۆراوجۆره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون، به‌لاَم هێشتا پێویستمان به زیاتر هه‌یه ، به‌گوێره‌ى ئامارى رێكخراوى هابیتات هه‌رێمى كوردستان پێویستى به 28هه‌زار و 500 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون هه‌یه ، له‌گه‌ڵ 7هه‌زار یه‌كه وه‌ك پێداویستى سالاَنه، واتا سالاَنه پێویستمان به 14هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ده‌بێت بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ، له‌كاتێكدا له‌كاتى ئێستا4هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له‌ساڵیكدا دروست ده‌كرێ\"".
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه دواى ئه‌وه‌ى له دووساڵى رابردوو رێكخراوى ناوبراو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى وه‌ك وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانى و ده‌سته‌ى وه‌به‌هێنان و پارێزگارى هه‌ولێر كاریان بۆ ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌رێگایه‌ك كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ، ئه‌مرۆ ئه‌و نه‌خشه‌یه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانمانى هه‌رێمى كوردستان كرا ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كارى له‌سه‌ربكه‌ن ، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى ناو رێكخراوى هابیتات ، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و نه‌خشه رێگایه زیاتر له رێگاى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه ده‌بێت ، تێدا شێوزاى و چۆنیه‌تى دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ماوه‌ى داهاتووش هه‌وڵده‌درێ ئه‌و ستراتیجه بۆ هه‌موو هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه."