ئه‌زموونى تازه‌ى هه‌ریَمى كوردستان له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن تەوەری سەرەكی دیدارەكە بوو
به‌مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى هه‌ریَمى كوردستان، له چوارچیَوى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ریَم، گروپى (هه‌موو پارته‌كانى به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تى گه‌لى كوردستان) له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كه پیَكهاتبوو له به‌رِیَزان نه‌دیم زه‌هاوى و خاتوو مه‌یگ موون و رۆبه‌رت هالفۆن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌یان كرد و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت پیَشوازیان لیَكرا.
له دیداره‌كه‌دا كه به‌یان سامى عبدالرحمن نویَنه‌رى حكومه‌تى هه‌ریَم له به‌ریتانیا ئاماده‌بوو، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر ره‌وشى سیاسى و ئابوورى و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان و سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌ى به‌رِیَز جۆن میَجه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى پیَشووترى به‌ریتانیاى بۆ شاندى میوان خسته‌رِوو. به‌رِیَزیان سوپاسى حكومه‌تى به‌ریتانیاى كرد كه هه‌ر له ساڵى 1991 ه‌وه به‌به‌رده‌وامى پشتگیرى له پرسى گه‌لى كوردستان و ئه‌زموونى هه‌ریَم ده‌كات. هاوكات سوپاسى گروپه‌كه‌ى كرد بۆ بایه‌خدانى به‌رده‌وامیان و ئه‌و سه‌ردانانه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى هه‌ریَم تا به‌چاوى خۆیان راستیه‌كان ببینن.
له‌به‌رامبه‌ردا گروپى (هه‌موو پارته‌كانى به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تى گه‌لى كوردستان) له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا خۆشحاڵى خۆیان به‌و سه‌ردانه نیشاندا‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه دواى هه‌ر سه‌ردانیَكیان پیَشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى زیاتر له‌هه‌ریَم ده‌بینن و پاڵپشتى خۆیان بۆ ره‌وتى پیَشكه‌وتن و پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئاوه‌دانكردنه‌ى هه‌ریَم دووپاتكرده‌وه. هاوكات خۆشحاڵى خۆیان نیشاندا كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌یه له نزیكه‌وه ئاشناى بارودۆخه‌كه ببن و زیاتر له ورده‌كاریه‌كان بگه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك دابنیشن بۆ زانینى ته‌واوى راستیه‌كان.
بیرورِا ئاڵوگۆرِكرا له‌باره‌ى ئه‌زموونى تازه‌ى هه‌ریَمى كوردستان له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن كه بیَگومان ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كى تر‌ى پیَشكه‌وتنى هه‌ریَمه له‌رِووى پته‌وكردنى بنه‌ماكانى دیموكراسى له هه‌ریَم. له‌م رووه‌وه فه‌لاح مسته‌فا گووتى: كۆمه‌ڵگاى كوردستان و سیسته‌مى حوكمرِانى له هه‌ریَم له هه‌نگاونانى بۆ پیَشه‌وه به‌رده‌وامه‌و زۆر واقعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌م و كورِیه‌كان ده‌كات و پیَشوازى له هه‌ر هاوكاریه‌ك ده‌كات بۆ باشتركردنى سیسته‌مه‌كه.
له‌ته‌وه‌ریَكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا شاندى په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا پیرۆزبایى په‌سندكردنى بودجه‌یان له خه‌ڵكى كوردستان كرد و هیوایان خواست بودجه‌ى ئه‌مساڵیش ببیَته مایه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى زیاترى هه‌ریَمى كوردستان.
هه‌ردوولا باسیان له گرینگى پته‌وكرنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ولاَتى به‌ریتانیا و هاندانى زیاترى كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهیَنه‌رانى ئه‌و ولاَته كرد بۆ هه‌ریَمى كوردستان له‌پیَناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و سوودى دوولایه‌نه.
جیَگه‌ى باسه گرووپى هه‌موو پارته‌كانى به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان نزیكه‌ى 25 ئه‌ندام ده‌بن و له پارته سیاسیه‌كانى نیَو په‌رله‌مانى به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تى كردنى هه‌ریَمى كوردستان پیَكهاتوون.