له‌یلا زانا به له‌چكه‌وه ده‌چێته پارله‌مانى توركیا
سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى كوردستانى باكور و كاندیدى لیستى به‌ره‌ى رِه‌نج، ئاشكرایی ده‌كات ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به له‌چكه‌وه ده‌چێته پارله‌مانى توركیا.
ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه، له‌یلا زانا سیاسه‌تمه‌دارى كوردستانى باكور و كاندیدى لیستى به‌ره‌ى رِه‌نج، له له‌یدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، رِایگه‌یاند: پێویسته كورد ببێته شه‌ریك له حكومه‌تى توركیا ته‌نها به‌شدارى كردنیان له حكومه‌تدا كارێكى گرنگ نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بدات بۆ به‌ئه‌وه‌ى ببێته شه‌ریك له توركیادا.
له‌یلا زانا وتیشی: ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ ئازادى له توركیادا و پشتگیرى كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیارن له‌چك بكه‌ن له‌یه‌كه‌م دانیشتنى پارله‌ماندا به‌له‌چكه‌وه سوێندى یاسایی ده‌خۆم.
شایانى باسه برِیاره 12ـى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى له وڵاتى توركیا ئه‌نجام بدرێت.