شاندێكی بازرگانانی كوردستان به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌ كه‌ندا

شاندێكی بازرگانانی كوردستان به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌ كه‌ندا
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا

شاندێكى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارییان كرد له‌ كوَبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى ئابوورى له‌ ولاَتى كه‌نه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كى زوَر له‌ رێكخراو و دامه‌زراوه‌ ئابووریه‌كانى ئه‌و ولاَته‌ تێیدا به‌شداربوون.

شێخ مسته‌فا عه‌بدولرِه‌حمان سه‌روَكى یه‌كێتى هاورده‌ و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فوَنیدا له‌ كه‌نه‌داوه‌ رایگه‌یاند\"كوَبونه‌وه‌كه‌ روَژانى 30 و 31 ى مانگى ئایار\' مایۆ له‌ شارى \""ساسكه‌توو\""ى ولاَتى كه‌نه‌دا به‌رێوه‌چوو\"".

روونیشیكرده‌وه‌\"" له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى ئابووریناس هاوكات چه‌ندین سه‌ندیكا و رێكخراوه‌ى تایبه‌ت به‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى ولاَتی كه‌ندار به‌شداربوونه‌\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌م كوَبونه‌وه‌یه‌ كرایه‌ ده‌روازه‌یه‌ك بوَخستنه‌ رووى بوارى ئابوورى كوردستان و ره‌وشى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشى ناوچه‌كه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا خاوه‌ن كوَمپانیا و كارگه‌كانى كه‌نه‌دا ئاماده‌ییان ده‌ربرى به‌وه‌ى خوازیارى وه‌به‌رهێنانن له‌كوردستان\"".

وتیشى \""ولاَتى كه‌نه‌دا له‌ بوارى خوَراك و گوێز و روَنى زه‌یت و بیناسازى له‌ ئاستێكى بالاَدان و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین، په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ رووى ئابووریه‌وه‌ ببه‌ستینه‌وه‌ به‌و ولاَته‌وه‌\"" ."
Top