سه‌رۆكى حكومه‌ت داواى له وه‌زاره‌ته‌كان كرد ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ چۆنێتى جێبه‌جێكردنى بودجه به پێى رێنماییه‌كان
له‌سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له بارودۆخى سیاسى و گۆرانكارى و روداوه‌كانى ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌ت زه‌مینه سازى بۆ كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی وگه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كێشه‌كان کرد و ئومێدى خواست ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجامى باشى لێبكه‌وێته‌وه كه له‌خزمه‌ت پاراستنى ئه‌زمونى هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان بێت.
هه‌روا سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانه‌كه‌ى جۆن مه‌یجه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرى پێشوترى به‌ریتانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رزنرخاند وه‌ك دۆستێكى دێرینى گه‌لى كورد كه له ساڵى 1991دا رۆڵى گرنگى گێرا له ده‌ركردنى بریارى ناوچه‌ى ئارام و پاراستنى خه‌ڵكى كوردستان. هه‌روا خۆشحاڵى خۆیشى نیشاندا كه ئه‌مرۆ دۆسته دێرینه‌كانى كورد به سه‌رسامیه‌وه ده‌رواننه گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز د. به‌رهه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى راسپارد كه ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ چۆنێتى جێبه‌جێكردنى بودجه به‌پێی رینمایه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا برگه‌كانی بودجه له‌به‌رژوه‌ندی پێداویستی هاوولاتیان و داواكانیان به‌كاربێت كه‌چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی گرتۆته خۆی، هه‌روا داواشی كرد لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌دامه‌زراندنی ئه‌و 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره ته‌واوی رێوشێونی دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌ئكیدى له دابه‌زاندن و شۆركردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان كرده‌وه له‌هه‌مو شاروشارۆچكه‌كان به بێ جیاوازى بۆ ئه‌وه‌ی باشتر‌و خێراتر كاری هاوولاتیان رایی بكرێت و رێگه له‌رۆتین بگیرێت.
دواتر كۆبونه‌وه له‌سه‌رچه‌ندین مه‌سه‌له‌ى گرنگى تر هه‌ڵوێسته‌ى كرد له‌وانه بریاردان بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری بۆ تاوتوێكردنی رێسای خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ژماره 38ى ساڵى 2007 بۆ خزمه‌تكردنى زیاترى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه. هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا‌و توێژینه‌وهی زانستی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و بریاردرا به دروستكردنى لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری به مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه یاساكه.