په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد
ئه‌مرۆ 31/5/2011 په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (24)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی دووه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی به‌رێوه‌برد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی 2011.
دواتر لیژنه‌ی دارایی و یاسایی به‌رده‌وامبوون له‌خستنه‌رووی پرۆژه یاسای بودجه‌و پێشنیاری مادده‌ییه‌كی زیادكراوی تایبه‌ت به‌برینی 10%مووچه‌ی پله‌به‌رزه‌كان، ومادده‌یه‌كی دیكه‌ی زیادكراویش تایبه‌ت به‌ته‌رخانكردنی ئه‌و به‌شه بردراوه بۆ سندوقی شه‌هیدان، یه‌كه‌م به‌زۆرینه‌و دووه‌میش به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
دواتر پێشنیاری زیادكردنی چوار مادده‌ی تایبه‌ت به‌مووچه خرانه‌روو سه‌رجه‌میشیان په‌سندكران و بریتیبوون له‌هاوتاكردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆڵیس و زێره‌ڤانی و مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ل هاوتاكانیان له‌عیراق و خه‌رجكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی سزادراوانی سیاسی.
له‌گه‌ل پێشنیاركردنی سێ مادده‌ی تایبه‌ت به‌كه‌رتی وه‌به‌رهێنان كه‌ئه‌و ماددانه‌ش به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران و بریتیبوون له‌دانانی سندوقێكی تایبه‌ت به‌بودجه‌ی خه‌رج نه‌كراوه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و راسپاردنی وه‌زارتی پلاندان به‌پێشكه‌شكردنی راپۆرت له‌باره‌ی رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ په‌رله‌مان له‌گه‌ل پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌ته‌كان له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌بواره‌كانیانه‌وه
مادده‌كانی بیست وشه‌شه‌م تا سییه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه‌ش تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و په‌سندكردنی سه‌رجه‌مییان به‌كۆی ده‌نگ بوو.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆی پرۆژه یاسای بودجه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ئه‌نجامی 68ده‌نگ به‌رامبه‌ر 25ده‌نگ پرۆژه‌كه په‌سندكراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان و ده‌ستخۆشی له‌ماندووبوونی په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كان سوپاسی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كرد‌و راشیگه‌یاند: هه‌مووان به‌دڵسۆزی وخه‌مخۆریی كاریان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كردوو چه‌ندین پێشنیار‌و بریاری گرنگیان له‌ناو پرۆژه‌كه‌شدا جێیكرده‌وه‌و له‌چه‌ندین به‌ش و سێكته‌ریشدا بودجه زیادو كه‌مكرایه‌وه،كه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه.