سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی سەتەلایتی گەلی كوردستان پیرۆز دەكات

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی سەتەلایتی گەلی كوردستان پیرۆز دەكات
بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەتەلایتی گەلی كوردستانەوە ، بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی بۆ بەڕێوەبەرو تەواوی ستافی كەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان نارد كە ئەمە دەقەكەیەتی :

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەرێزان بەڕێوەبەرو تەواوی ستافی كەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان

سڵاوورێز

بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی سەتەلایتی گەلی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم كە توانیوتانە لەو ماوە كورتەدا لە میدیای بینراوی كوردیدا جێدەستتان دیار بێت و رۆڵێكی ئەكتیڤانە بگێرن لە گواستنەوەی رووداوو پێشهاتەكانی كوردستان و ناوچەكە و جیهان.

هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری رەوتی رۆژنامەنووسی كوردی و گەیاندنی پەیامی پیرۆزی راگەیاندنی هاوچەرخ و رەسەن و راستگۆ بەشێوەیەكی پیشەییانە.

جارێكی تر پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی یەكە بەیەكەتان دەكەم و ئومێدەوارم هەردەم بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.


مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31/5/2011
Top