سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم: له‌مساڵدا سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان ئه‌نجام نادرێت
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له‌مساڵدا سه‌رژمێری له عێراق ئه‌نجام نادرێت و هیچ ئاماده‌كارییه‌كیش نه‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌رژمێرییه.
سیروان محه‌مه‌د به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێسته هیچ ئه‌گه‌رێك له ئارادانییه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، چونكه هیچ ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تا ئێسته ئه‌نجام نه‌دراوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" دوو هۆكاری گرنگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌ویش دابین كردنی بوودجه‌و ئه‌نجامدانی ئاماده‌كارییه بۆ هیچ كام له‌م دوو لایه‌نه له به‌رده‌ست دانییه\"".
زیاتر گوتی\"" بۆیه له‌مساڵدا هیچ برِیارێك له ئارادانییه تا سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان بێته ئه‌نجامدان، ئه‌گه‌ر هاتوو برِیاریش درا سه‌رژمێرییه‌كه به‌رِێوه‌بچێت، به هۆی ئه‌نجام نه‌دانی ئاماده‌كارییه‌كان ناتوانێ سه‌رژمێری به‌رِێوه‌بچێت\"".
له باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێریش، گوتی\"" بێگومان كاریگه‌ریی نه‌رِێنی له سه‌ر كاروچاڵاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی پڵاندانان هه‌یه به تایبه‌تیش له سه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی رووپێوی پێویست له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا\"".
گوتیشی\"" له ماوه‌ی2تا 3ساڵی رابردوو به هۆی هاتنه ئارای پرسی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجامدانی هه‌موو رووپێوییه‌ك راگیراوه كه یه‌كێك له بنه‌ماكانی كاره‌كانمان، بۆیه له گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به نیازین له‌مساڵ ژماره‌یه‌ك رووپێو ئه‌نجام بده‌ین\""."