به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌نجومه‌نى ئه‌یدز كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد
له‌سه‌رتاى كۆبونه‌وه‌كه‌ش د.تاهر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى رۆڵ وئه‌ركى ئه‌نجومه‌نى ئه‌یدزى به‌رزنرخاندكه‌به‌رده‌وام له‌كاردابونه وه دامه‌زراندنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌شى به‌گرنگ وه‌سف كرد، هه‌روه‌ك داواى لێ‌كردن زیاتر كاره‌كانى خۆیان چربكه‌نه‌وه بۆبلاَوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و رۆشنبیرى له‌باره‌ى نه‌خۆشى ئه‌یدز له‌ناوهاولاَتیاندا.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆكرا له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانى لێژنه‌ى پێداوچوونه‌وه‌ى یاسا و رێنماى تایبه‌ت به‌ئه‌یدز، دواتر ئاماده‌بوان هاورابوون كه زیاتر كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌یدز له‌باره‌ى بلاَوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و رۆشنبیرى نه‌خۆشى ئه‌یدز له هه‌رێمى كوردستان كارى زیاترى بۆبكرێت.
پاشان نیشانه‌كان و هۆكاره‌كانى تووش بون به‌و نه‌خۆشیه شى كردنه‌وى پێویستى بۆكرا له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى دانانى به‌رنامه‌یه‌ك بۆرێگرتن وته‌شه‌نه‌نه‌كردنى نه‌خۆشى ئه‌یدز له‌هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.