سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌شاری دهۆك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
له‌و سه‌ردانه‌یدا كه پارێزگاری دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك هاوڕێیه‌تیان ده‌كرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌شه‌كانی پڕۆژه‌ی خوێندنگاكه‌ی كرد‌و له‌نزیكه‌وه له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی كۆڵییه‌وه.
زه‌ری لاند خوێندنگه‌یه‌كی 28 پۆلی نمونه‌ییه‌و به تازه‌ترین شێوازی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ دروستكراوه‌و پێداویستییه‌كانی خوێندنی سه‌رده‌می بۆ دابینكراوه، وه‌ك (تاقیگه، هۆڵی كۆمپیوته‌ر، كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی) و پێداویستییه‌كانی تری خوێندنی هاوچه‌رخ، پڕۆژه‌كه به‌ره‌و قۆناغی ته‌واوبون ده‌چێت و بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێشوازی له خوێندكاران ده‌كات.
دواتر د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری پارێزگاری دهۆك و سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك سه‌ردانی پڕۆژه‌ی دروستكردنی هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی له زانكۆی دهۆك كرد.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له زانكۆی دهۆك كرد بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه گرنگه، كه بریتییه له هۆڵێكی تازه‌و مۆدێرن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و كۆنفرانسه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان و له‌سه‌ر تازه‌ترین نه‌خشه و سیستمی نوێ دروستده‌كرێت و بۆ قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه بڕی 8 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه، ئێستاش كاركردن له پڕۆژه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و 75% ی پڕۆژه‌كه‌ش ته‌واوبووه.