وه‌زیرى كاره‌با: له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا 24 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت

وه‌زیرى كاره‌با: له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا 24 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا

یاسین ئه‌بو به‌كر وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دا كه‌ ئه‌مرِۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند، له‌ ناوه‌رِاستی مانگی 6ی 2010 هه‌موو شاره‌كانی كوردستان به‌ تۆرِى نیشیمانى كاره‌باى هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ركاره‌بایه‌ك له‌ناوخۆ یان له‌ده‌ره‌وه‌ بێت به‌یه‌كسانى به‌سه‌ر شاره‌كانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێ، له‌ئێستا به‌رهه‌مى كاره‌باى هه‌رێم نزیكه‌ى1490 مێگه‌واته‌ ، بۆ ئه‌مه‌ش برِى 20كاتژمێر له‌ رۆژێكدا به‌ هاوولاَتیان ده‌درێت، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی ته‌كنیكی نێته‌ ئاراوه‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا رۆژانه‌ 24كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت\".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌می كاره‌با، وه‌زیری كاره‌با ایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌مانگى6ی ئه‌مساڵ 20كاتژمێر كاره‌باى نیشتیمانى به‌ هاولاَتیان ده‌ده‌ین، له‌كاتێك له‌هه‌مان كاتى ساڵى (2008) 6كاتژمێر و 40 ده‌قیقه‌ و له‌ ساڵى(2009) 12و43 ده‌قیقه‌ و له‌ (2010) 17كاتژمێر و 25ده‌قه‌ بووه‌\"".

له‌ باره‌ی بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی له‌مساڵدا وتی\"" كۆى گشتى بودجه‌ى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌تى كاره‌با كه‌ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه‌، 603ملیار و 358ملیۆن دیناره‌، له‌و پاره‌یه‌ 226ملیار و 800ملیۆن دینارمان بۆناوچه‌ دابراوه‌كانى سنورى پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ته‌رخانكردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندن ئێمه‌ وه‌ك وزاره‌تى كاره‌باداواى 4هه‌زار145 كارمه‌ند كردووه‌."
Top