كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به رادیۆ و ئاژانسی په‌یامنێر، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه وتی: شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری كراوه كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت به‌ڵام تا ئێستا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه وتیشی: هه‌ر كاتێك بێت ئێمه كێشه‌مان نییه و ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆكه.
له پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه ئه‌وان داوایان كردبوو كۆبوونه‌وه‌كه له شاری سلێمانی ساز بكرێت سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وتی: سه‌ره‌تا پارتی و یه‌كێتی داوایان له ئێمه كرد تاكو شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكه‌ین ئێمه‌ش پێشنیارمان كرد له شاری سلێمانی بێت به‌ڵام دیاربوو ئه‌وان پێیان خۆش‌بوو له شاری هه‌ولێر و له ناو په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت ئێمه‌ش پێمان ئاسایی بوو هیچ گرفتێكمان له‌و باره‌یه‌وه نه‌بوو.
هه‌روه‌ها له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بێت سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وتی: هیچ زانیارییه‌كم نییه له‌و باره‌یه‌وه.