وه‌زیری په‌روه‌رده: ئه‌زموونی نیشتیمانی پۆلی نۆیه‌م جێگیر کراوه
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا رایگه‌یاند: له ساڵی رابردوو که پێداچوونه‌وه و هه‌موارکردن له سیسته‌می خوێندن کرا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی کوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، فیدراسیۆنی قوتابیان وخوێندکاران، یه‌کێتی مامۆستایان به‌شێک له‌و هه‌موارکردنه‌وه‌یه که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئه‌ویش جێگیرکردنی ئه‌زموونی نیشتیمانیه له قۆناغی نۆیه‌م.
وتیشی: کاتێک قۆناغی نۆیه‌م کۆتایی پێدێت له‌و کاته‌دا قوتابی بڕیاری خۆی ده‌دات له‌وه‌ی بچێته ئاماده‌یی و به‌رده‌وام بێت له خوێندن یاخود بچێته ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌کان.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: به‌پێویستمانزانی له قۆناغی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ئه‌زموونی نیشتیمانی جێگیر بکه‌ین.
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ تاقیکردنه‌وه‌ی نیشتیمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد که پێک دێت له ٦ تاقیکردنه‌وه و له هه‌ر هه‌فته‌یه‌کدا سێ تاقیکردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.