د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی كرد له جۆن مێیجه‌ر سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جۆن مێیجه‌ر سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری حكومه‌تی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌گه‌رمیی پێشوازی لێكرا.
له‌دیدارێكدا كه كه‌ریم سنجاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، د. به‌رهه‌م ساڵح به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی جۆن مێیجه‌ر دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆڵی دیار و به‌رچاوی جۆن مێیجه‌ر-ی له‌پشتیوانیكردنی گه‌لی كورد له‌رۆژه ناخۆش و سه‌خته‌كاندا به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌ت رۆڵی به‌رێزیان له‌ده‌رچوونی بڕیاری دیاریكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری عێراق له‌ساڵی 1991 به‌تایبه‌ت بۆ شاره‌كانی كوردستان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ستی سه‌ركوتكردن و زه‌بروزه‌نگی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس و سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: كه گه‌لی كورد به‌وه‌فایه و ئه‌و پشتیوانییانه له یاد ناكات.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا د. به‌رهه‌م ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواری هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانی و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا جۆن مێیجه‌ر سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌رسامیی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردو‌و تا ئه‌مڕۆ به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌تایبه‌ت له‌بواری ئاوه‌دانی و پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رقه‌رار بوونی هێمنی و ئۆقره‌یی كه بۆته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ شاره‌كانی تری عێراق. هه‌روه‌ك رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌رز نرخاند.
سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری به‌ریتانیا خوازیار بوو هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌كردنی زیاتر به خۆوه ببینێت و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی، به‌خۆوه ببینن.