سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووی به‌ریتانیا پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له كوردستان ده‌كه‌ین
له دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، جۆن میجه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیان له وتارێكی دا له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان رایگه‌یاند\" شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه به‌ریتانیا رِۆڵی له پاڵپشتییكردنی كوردستانی عێراقدا هه‌بووه، ئێوه له به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراسیدا هه‌نگاوتان ناوه و داواكردنی ئێوه‌ش بۆ دیموكراسی و ئازادی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له ئێستا داواتان كردووه، به‌ڵام وڵاتانی رِۆژهه‌ڵاتی نێوه‌رِاست خه‌ریكه تازه پێ ده‌نێته ئه‌و قۆناغه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا \"" سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی رِۆژهه‌ڵاتی نێوه‌رِاست به كوردستانیشه‌وه بیندرا، به‌ڵام جیاوازییه‌كه لێره ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه له رِووداوه‌كان ده‌كرێت و گفتوگۆیه‌كی گه‌رمیش بۆ چاكسازی له ئارادایه، له رِێگه‌ی رِێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، ئێمه یارمه‌تیده‌ری پرِۆسه‌ی دیموكراسی له رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا ده‌كه‌ین.هه‌رچه‌نده رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌مان له پێشه، به‌ڵام ئێمه كۆڵ ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین.هه‌رچه‌نده‌گواستنه‌وه له ستمكاری بۆ دیموكراسی كارێكی زه‌حمه‌ته.هاوكات گواستنه‌وه له ئابوورییه‌كی داته‌پیو بۆ ئابوورییه‌كی گه‌شاوه و كراوه زه‌حمه‌ته.به‌ڵام هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌و رِووبه‌رووبوونه‌وه‌یه بكات و ببن به نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو\"".
روونی كرده‌وه\"" هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازیی سیاسی و ئابووری له رِێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌وه ده‌كرێت كه له‌و په‌رله‌مانه ده‌رده‌چێت.ئۆپۆزسیۆنیش رِۆڵێكی ئێجگار گرنگی هه‌یه و حكوومه‌ت له‌به‌رانبه‌ر به‌رپرسیارێتی داده‌نێت.به‌لاَم پێویسته باش بیر بكه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی برِیار بده‌ن. به‌وه‌ى پێمواییه چه‌مكی ئۆپۆزسیۆنێكی دڵسۆز زۆر گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دیموكراسی.پرِۆگرامی داهاتووی ئێمه ئه‌وه ده‌بێت كه پێوه‌ندیی نێوان ده‌نگده‌ران و هه‌ڵبژێردراوان به‌هێز بكرێت هه‌روه‌ها هه‌وڵی به‌هێزكردنی توانای په‌رله‌مان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا بكات\"".
وتیشی\""به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق نیشانه‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی ئێمه نییه، نیشانه‌ی ئه‌مه‌یش كرانه‌وه‌ی كۆنسووڵخانه‌ی ئێمه بوو له هه‌ولێر.ئه‌وه‌یش پێوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌هێز ده‌كات.كهه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی ئێمه دیزاینی فرِۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریان دروست كرد، هه‌روه‌ها هیی سلێمانیش دروست ده‌كه‌ن و هه‌ندێ كۆمپانیامان خه‌ریكی دارِشتنی ماسته‌رپلانێكن بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ده‌ن.ئێمه له لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین تا وه‌به‌رهێنان له كوردستانی عێراق بده‌ن. ئێوه‌یش پێویسته چالاكتر بن.هه‌وڵه‌كان بۆ چاكسازى له‌هه‌رێم دڵخۆشكه‌ره سه‌رۆك باسی له رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی كرد، ئه‌مه رِێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان بێنه هه‌رێم\""."