به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری كار كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی مووچه‌ی چاودێری خێزان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ شه‌مه 28ی ئایار به‌سه‌رپه‌رشتی ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدولاَ وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی و به ئاماده‌بوونی راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری زیادكردنی موچه‌ی چاودێری خێزان له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لاَیه‌تی، كه دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان و دانانی ئالیه‌تی گونجاو به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی زیادكردنی بڕی موچه‌ی چاودێری خێزانی بۆ 150 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی بۆ گرنگی زیادكردنی ئه‌م موچه‌یه كرد و روونیكرده‌وه له چوارچێوه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لاَیه‌تی، ئه‌م موچه‌یه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌خرێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان هه‌موارده‌كرێنه‌وه، به‌وپێیه‌ی سودمه‌ندانی ئه‌م موچه‌یه بریتین له‌خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت.
بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری كار, به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكی راسپارد پێشنیاری پێویست بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره بخه‌نه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای په‌سندكردنی بودجه‌دا وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك وه‌زاره‌تی كار ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره بكات.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئالیه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كرا، به‌شێوازێك به‌سودی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م داهات بێت. هه‌روه‌ك جه‌ختیش له‌سه‌ر په‌له‌كردن له جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه كرایه‌وه، له‌دوای په‌سند كردنی بودجه له‌په‌رله‌مانی كوردستان.