گەورەترین قونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەبێ .

گەورەترین قونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەبێ .
ئەگەر ئەمڕۆ وا راگەیەندرابێ کە ئەمریکا گەورەترین (قونسوڵخانە) لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کورستان دەکاتەوە، ئەوا دوای چوارساڵی تر، کاتێک بینایەی قونسوڵخانەکە تەواو دەبێ ، دەبێتە بارەگای (باڵوێزخانە)ی ئەمریکا لە هەرێمی کورستانی سەربەخۆ .

داعش نیوەی عێراق و سوریای داگیرکرد ئەمریکا بەدەنگ نەهات بەڵام کاتێک داعش لە هەولێر نزیک بویەوە دوای کەمتر لە ٤۸ کاتژمێر تەداخولی کردو بەشداری کرد لە پاراستنیدا.
دوای ئەوەش هەر لە ناوەراستی ساڵی رابردوو ، ئەمریکا رێکەوتننامەیەکی سەربازی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژووکرد .

ئەم روداوانەی سەرەوە ئەوە دەسەلمێنن کە هەولێر هێڵی سورە ، دەکەوێتە ناو چەقی بەرنامەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و گرنگی هەولێر لە ناوچەکە بەدیاردەخات .

دووجار سەردانی کردنی سەرۆکی فەڕەنسا(فرانسوا ئۆلاند) بۆ هەرێمی کوردستان ، هەروەها سەردانە رۆژانە و هەفتانەکانی گەورە بەرپرسانی وڵاتان لە ئاستی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و زیادبونی ژمارەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیەکانی وڵاتان ، سەلمێنەری ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان پشت ئەستورە و بە ئومێدی گەورەوە لە ئایندە دەروانێت ، هەروەها دەرخەری ئەوەیە کە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵی راست سیاسەتی کردووە و هەموو هێلکەکانی خۆی نەخستۆتە ناو یەک سەبەتەوە.

پێویستە دەکات دژبەرانی سەربەخۆیی و داخوازیکارانی دابەشکردنی هەرێم و کوردەعێراقچیەکان و گەلانخواز و کانتۆنسازەکان ، دوبارە پێداچونەوە بەهەڵویستەکانی خۆیاندا بکەنەوە و دەستبەرداری ئەو سیاسەتە هەڵەیەی ئێستایان بن چونکە بەردەوامی ئەوان لەسەر ئەو سیاسەتە، لەبەرژەوەندی خۆیان و خەڵکی کورستان نیە .
سەربەخۆ بوونی هەرێمی کوردستان بوەتە ئەمری واقیع و باخۆیان لە بەشداری کردن لەو شەرەفە گەورەیە بێ بەش نەکەن ، با هاموومان بەیەک ریز و بەیەک دەنگ بەرەو ئایندەی گەشاوەی کوردستان هەنگاو بنێین .

#نیازحاجی
Top