☀️روۆلی فەرمانی وەلایی دادگای باڵای فیدراڵ،

☀️روۆلی فەرمانی وەلایی دادگای باڵای فیدراڵ،


( فەرمانی وەلایی دادگای فیدراڵی باڵا - ژمارە: 126 / 2024-5/7/2024)
مەبەست لە فەرمانی (الولائی ) ، ئەو فەرمانەیە کە دادگا لەسەر بنەمای داواکارییەک لە لایەن یەكەك لە لایەنەكان ،بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر، دەرچووە بڕیارێکی کاتییە کە لەلایەن دادوەرەوە لەو دۆسیانەی کە لە یاساکەدا هاتووە، بەمەرجێک کاریگەری نەبێت لەسەر بنەچە مافەكە.
لە مادەکانی ١٥١ و ١٥٢ی یاسای ڕێکاری مەدەنی ئاماژە بە ڕێکارەکانی دەرکردنی فەرمانی (الولائی ) لەسەر داواکارییەکان کردووە، وەک لە مادەی ١٥١دا هاتووە: هەرکەسێک مافی ئەوەی هەبێت فەرمان لە دادگا وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو ،بەپێی یاسا دەتوانێت داوا لە دادگای تایبەتمەند بکات کە ئەم فەرمانە دەربکات لە ئەگەری بەپەلەدا لەگەڵ داواکارییەک کە پێشکەشی دادوەری کارامە دەکات، ئەم داواکارییە بە دوو نوسخە پێشکەش بە دادوەری دۆسیییەكە دەکرێت کە ڕاستییەکان و بەڵگەکانی داواکارییەکە لەخۆدەگرێت وداواكارییەكە بەڵگەنامەی پشتگیری لەگەڵدا دەبێت، لەکاتێکدا مادەی ١٥٢ ئاماژەی بەوەشکردووە، دادوەر فەرمانی نووسراوی وەرگرتن یان ڕەتکردنەوەی خۆی لە یەکێک لە دوو نوسخەیەکەدا دەردەکات لە ڕۆژی دوای پێشکەشکردنی داواكارییەكە بە زۆترین کات وڵام بدرێتەوە، و داواکار کۆپییەکی فەرمی فەرمانەکە دەدرێتێ و ئەسڵیەکەی لە تۆماری دادگادا دەهێڵرێتەوە .. لە کاتێکدا دادوەر دەسەڵاتی ئیختیاری هەبێت، بەپێی ئەوەی لە بارودۆخی داواکارییەکە و دەرکەوتنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێشکەشی کراوە بۆی دەردەکەوێت و لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەشدا بڕیارەکەی دەدات و ئەو کەسە ئاگادار دەکاتەوە کە فەرمانەکە لە دژی بووە لەگەڵ کۆپییەکی دەرچووە، بە مەبەستی سکاڵاکردن لە فەرمانەکە و تظللم ئەگەر تظلمەكە پشتگیری بکرێت، چونکە فەرمانی (الولائی ) بە جێبەجێکردنی خێرا لەلایەن هێزی یاساوە دەگرێتەوە.
هەروەها بریاردان لەو بابەتە بە شێوەی فەرمانی وەلایی دەبیتە هۆكاری دەركردنی بریاری پێش وەختە لەو داوایەی كە بۆ داكگا بەرز كراوەتەوە هەر بۆیەش هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی وەر نەگرنووە كە لە فەرمانەكی وەلایی دا هاتووە و دادگا بریاری بە رەد كردنەوەی فەرمای وەلایی دەر كردووە.
مەسرور بارزانی سکاڵای لە چی کردووە ؟
دوێنێ مەسرور بارزانی لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە (ئەیاد کاکەیی) لە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی ئێراق سکاڵایەکی لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق تۆماریکرد.
‌لەم سکاڵایەدا داوا لە دادگای فیدراڵی کرد فەرمانێکی وةلاييى (امر ولائی) دەربکات بۆ ڕاگرتن و هەڵپەساردنی ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان.
سکاڵا لەسەر (سیستەمی تۆماری لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024) هەیە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراقەوە دەرچووە.
سکاڵا لەسەر بنەمای بڕیاری ڕۆژی 21ی شوباتی ئەمساڵی دادگای فیدراڵی، تانەی لە کارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوە، تانەکانی لەم خاڵانەدا کوورت دەبێتەوە:
☀️کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە دابەشکردنی (100) کورسییەکەی پەڕڵەمانی کوردستان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا، سەرپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی کردووە، کورسییەکانی لەسەر بنەمای ژمارەی دەنگدەران بەسەر بازنەکاندا دابەشکردووه، ‌ نەک ژمارەی دانیشتووانی هەرێم، پشتبەستن بەم پێوەرە پێچەوانەی دەستووری ئێراقە کە ژمارەی دانیشتووانی کردووە بە بنەما نەک ژمارەی دەنگدەران، داوا لە دادگای دەکات ئەم بڕیارەی کۆمیسیۆن هەڵبوەشێنێتەوە.
☀️لە دابەشکردنی کورسییەکانی پەڕڵەمانی کوردستاندا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بنەمایەکی تری دەستووری پێشێلکردووە کە لە ماددەی (49/ یەکەم)ی دەستووردا هاتووە و داوای لەبەرچاوگرتنی نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات لە دەسەڵاتەکانی یاساداناندا، لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی دەقێکی یاسایی، دادگای فیدراڵی لە بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابەتی نەخشەی ناوچەکانی هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکانی داوە بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی، بۆیە دەبێت کۆمیسیۆن پابەند بێت بە بنەمای دەستووریی تایبەت بە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، بەدیاریکراویش تورکمان و مەسیحییەکان، واتا مەسرور بارزانی لەم دەرگایەوە دەیەوێت کورسی "کۆتا"ی پێکهاتەکان بگەڕێنێتەوە، چونکە مافی ئەوەی نییە تانە لە بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات بە هەڵوەشاندنەوەی (11) کورسییەکەی "کۆتا"ی پێکهاتەکان و ئێستا دەیەوێت لەچوارچێوەی (100) کورسییەکەدا کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێت.
☀️دادگای لە بڕیارەکەیدا دەڵێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمایەکی "بابەتی"یانە ناوچەکانی هەڵبژاردن دیاری بکات و کورسییەکانی بەسەردا دابەش بکات، ئەو بنەمایەی کە کۆمیسیۆن بەکاریهێناوە بنەمایەکی بابەتییانە نییە.
☀️ ماددەی (2/یەکەم/ج)ی دەستوور دەڵێ" نابێت یاسایەک دەربکرێت کە پێچەوانە بێت لەگەڵ ماف و ئازادیە بنەڕەتییەکان کە لە دەستووردا هاتوون)، بێبەشکردنی پێکهاتەکان لە نوێنەرایەتیکردن لە پەڕڵەمانی کوردستان پێچەوانەی بنەمای دەرفەتی یەکسان و یەکسانییە لە بەردەم یاسادا‌ بۆ هەموو ئێراقییەکان، چۆنییەتی دابەشکردنی کورسی و بازنەکانی هەڵبژاردن وادەکات پێکهاتەکان نەتوانن کێبرکێ لەسەر کورسییەکان بکەن و هیچ کورسییەک بەدەست نەهێنن کە لە دەسەڵاتی یاسادانانی هەرێمی کوردستاندا نوێنەرایەتییان بکات.

( فەرمانی وەلایی دادگای فیدراڵی باڵا - ژمارە: 126 / 2024-5/7/2024)
https://justpaste.it/kurdestanlaws

Top