مێژووی شانۆی شەقام لە کوردستان

مێژووی شانۆی شەقام لە کوردستان

هەڵبەت من دوای گەڕانێکی زۆر و لێکۆڵینەوەیەکی وردی دوو مانگە لەسەر مێژووی شانۆی شەقام لە کوردستان مەبەستەم ئەوە نەبووە کە کەسێک یان گرووپێک بکەمە پاڵەوانی ئەم چۆرە شانۆیە بەڵام بەبڕوای من مێژو زۆر کرنکە بەتایبەت کورد لە روی مێژۆوە زۆر هەژارە هەمیشە کەسانی تر مێژوی کوردیان نووسیوەتەوە لە زۆربەی بوارەکان حەتمەن بەباشیش نەیان نووسیوە وەکو خۆی هەمیشە خەدر لە کەلی کورد کراوە.لێرەدا بێمەوە سەر بابەتەکەی خۆم کە مەبەستمە شانۆی شەقام لە کوردستان دوای ساڵی 1991و ڕاپەڕین لە کوردستان تا ساڵی 2000 چةند ئیشێک کراوە لەوانەش
لە زاری خۆیانەوە هونەرمەند رزکار ئەمین لە ساڵی 1992لە شاری هەڵەبچە نمایشی شانۆی بردۆتە دەرەوەی هۆڵ هونەرمەند رزکار ئەمین دەڵێت کاتێک کە نمایشەکە تەواو بو چەن کەسێکی ئەکادیمی و خەیرە ئەکادیمی وتیان ئەم نمایشەی تۆ دەکرێت پیی بوترێت شانۆی شەقام. دواتر هەر لە هەمان ساڵدا 1992هونەرمەند ئەسوەد فایەق لە شاری چەمچەماڵ شانۆی شەقامی کردووە بەڵام لەژێر ناوی شانۆی شەقام بەناوی شانۆی ( گەڕان بەدووای گوێگرێکا)
لە نوسینی / لەتیف فاتیح فەرەج بووە
دەرهێنان و نواندنی / ئەسوەد فایەق
.دواتر شانۆی شەقام بەردەوام بووە تا ساڵی 1995 هونەرمەند نیهاد جامی لە شاری هەولێر نمایشی شانۆی شەقامی کرد و پاشان چةن نمایشی تر تا ساڵانی دوای 2000کراوە.
ئەوەی لێرەدا ڕون بوتەوە کە سەرەتای شانۆی شەقام کە لە کوردستان کراوە کە بەمانای شانۆی شەقام ئەژماردەکرێت نووسین و فۆتۆی لەبەردەستە هونەرمەند (ئەسوەد فایەق) بووە کە یەکەم ئیشی شەقامی کردووە لە کوردستان ئیستاش لە هەرێمی کوردستان شانۆی شەقام پێشوازەیە کەرمی لێدەکرێت لەلایەن بینەری شەقامەوە چونکە شانۆی شەقام ڕاستەوخو باسی ژیانی رۆژانەی خەڵکی دەکات
هەوڵئەدەم لە داهاتوو مێژوی شانۆی شەقام کۆبکەمەوە لە کتێبێک تا ساڵی 2021.

 

بــەژدار سەید/ کەرکووک

 

Top