پەسەندکردنی یاسای%30 هەلی کار لە کەرتی تایبەت بۆ ئافرەتان گرفتەکانی ئافرەتان کەم دەکاتەوە

پەسەندکردنی یاسای%30 هەلی کار لە کەرتی تایبەت بۆ ئافرەتان گرفتەکانی ئافرەتان کەم دەکاتەوە

سەرەتای هەموو ساڵێک گرنگە و گونجاوە بۆ ئەوەی دەست پێ بکەینەوە و بەشێوازێکی گونجاوتر لە ساڵی پێشوو خەونە باشەکانی ژیان بگۆڕین کە لە ژیانماندا بوون، نامانەوێت لە ژیانماندا بمێنێتەوە بەگشتی مرۆڤەکان ئارەزووی ژیانێکی باشتر و شایستەتر دەکەن بۆیە بەشێکی زۆ ر لەخەڵکانە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ساڵی نوێ دەکەن ناکرێت تەنها گۆڕانکاری ژمارە کانبێت پێویستە بەبەرنامەو پلانی نوێ و فکری نوێ هەنگاو بەرەو گۆڕانی ژمارەکان بنێن بەجۆڕێک گۆڕانکاری بێت لە ژیانی تاکەکان لە خراپ بۆ باشەو لە باشە بۆ باشتر .

بۆیە وەکو ئافرەتێک بەپەڕۆشەوە لەچاوەڕوانی ساڵی نوێداین لەم ساڵەدا پلان و بەرنامەکانی ژیانی خۆمان باشتر بکەین و وەسەرەتای هه ر ساڵێکی نوێ دەکرێ دەستپێکی ساڵێکی جوان و پڕ لە بەرنامە بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە گرنگەکان و داڕشتنی بەرنامەی باشتر بۆ گەیشتن بە ئامانجە گرنگەکان وداڕشتنی پلانی نوێ و زاڵبوون بەسەر هەڵە و ئاستەنگییەکانی ساڵی پێشوو کە ڕویانداوە لە ژیانماندا و خۆئامادە کردن بۆ بەرپرسیاریەتی زیاتر و لە ئەستۆگرتنی بەوپەڕی باوەڕەوە . لە هەرێمی کورستاندا جیاکاری لە هەموو ئاستەکاندا هەیە و ناهۆشیاری کۆمەڵایەتی دەتوانێن بڵێێن بووە بەڕێگر لەبەردەم پێشچوونی ئافرەتان وەنەبوونی پاڵپشتی بۆ ئافرەتان لەناو کۆمەڵگەدا، بەداخەوە ئەکرێ ئەمانە کاری جددی لەسەر بکرێت لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی کە هەندێ جار ڕێگری دروست دەکەن لە بەرەوپێش چوونی ئافرەتاندا، بەشێوازێکی گشتی .
ئەمەیش بەپێێ سنوور و ناوچەکان دەگۆڕێت بەتایبەتی لە بواری مامەڵەی ئابووری و یاسایی لەگەڵ ئافرەتاندا ،
ئەوەی گرنگە باس بکرێ ئەوەیە کە ڕاستە لە ئێستادا توندتیژییەکان بەرواد بە ساڵانی پێشوو کەمیان کردووە، بەڵام پێشێلکارییەکان زیادیان کردووە ئەوپێشێلکاریانە ژیانی ئافرەتان بەرەونارەحەتی دەبات دەکرێ لە پاڵ کەمبونەوەی دەسترێژێکان کاری جددی بکرێت بۆ ڕەخساندنی کەشێکی ئارامتر بۆ ئافرەتان تا پێشێلکارێکان کەمبکرێتەوە،
بە هیواین لە ساڵی نوێدا هەوڵی جددی بدرێت لەلایەن ڕێکخراوە جددییەکانی تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستاندا، ئەو ئافرەتە بوێرانەی کە شەڕی یەکسانی دەکەن لە نێو کۆمەڵگادا و ئەندام پەرلەمانە ئافرەتەکان دەبێت هەوڵ بدەن و شەڕی ئەم پرسە بکەن لە نێو پەرلەماندا، تاوەکو ئەم بابەتە بەیاسا ڕێک بخڕێ .
چونکە ناهۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی وا دەکات کە ئافرەت و کۆمەڵگا لەپاش بن و بەرەوپێش نەچن ..
هەندێک جار ئەو پێشێلکارییانە کە بەرامبەر بە ئافرەتان دەکرێت لە بواری کاری سیاسی و بواری خوێندنی باڵادا و کارکردندا خۆی دەبینێتەوە، ئەو پێشێلکارییانە پێمان دەڵێن کە دەرفەتەکان بۆ هەر دوو ڕەگەز وەکو یەک نییە وهەندێ جار بۆ ئافرەتان کەمە، ڕاستە ئافرەتانی کورد هەمیشە ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە و بە باشی هاتوونەتە پێشەوە بەڵام هێشتا ئەو دەرفەت و پاڵپشتیانە بۆ ئافرەتان لە ناو کۆمەڵگادا ڕێگری زۆر گەورەن، ئەوەیش بۆ چارەسەرکردنی پێویستی بەنوێنەرە جددییەکان هەیە لە پەرلەماندا و هەروەها ڕێکخراوە کانی تایبەت بە پرسی ئافرەت و هەروەها هەموارکرنی کۆمەڵێک یاسایە کە لە بەروژەوەندی خانماندایە و پێویستە ئیشی زۆر جددی لەسەر بکرێت هەروەها ڕۆڵی پیاوانی ئایینی گرنگەو پێویستە ئەوانیش لە ڕێگەی مینمبەرەکانەوە بە ئەرکی خۆیان هەڵسن ،ئەرکی ڕێکخراوە جدییەکانی ئافرەتانە بەبێ جیاوازی ئەوان دەتوانن هاودەست بن، بە جۆڕێک ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگا بەیەکەوە دەتوانن هاودەست و پیشتیوانی یەکتربن ،،
خاڵیکی دیکەش ئەوەیە کە بە داخێکی زۆرەوە لە کەرتەکانی تایبەت دا ئافرەتان توندوتیژی ئابوورییان لەگەڵدا دەکرێت به راوارد بە پیاوان موچەکانیان کەمە و بە مووچەیەکی کەمتر کاردەکەن ئەمەیش ساڵانێکی زۆرە درکی پێدەکرێ و پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران یان بە بڕیارێک یان پەرلەمان بە یاسایەک لەکەرتی تایبەتدا ڕێژەی لە %30 بۆ ئافرەتان لە کەرتی تایبەت بە یاسا بکات، یان ئەوەی ئەمساڵ ڕێکخراوەکان پلان و بەرنامەکانیان لەو چوارچێوەیەدا چڕ بکەنەوە و فشاری جدی لەسەر حکومەت و پەرلەمان دروست بکەن، هه ست بە خەم کۆژان و ماندووبوونی ئەوخانمانە بکەن ، جارێکی دیکە ڕووی دەمان دەکەینە ئەو ئافرەتانەی نوێنەرایەتی خانمانی ئەم هەرێمە دەکەن لە ناو پەرلەماندا کاری جدی لەسەر ئەم پرسە بە یاسا بکەن لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا بۆ ئەوەی چی دیکە ئافرەتانی کرێکار ڕووبەرووی ئەم توندوتیژییە نەبنەوە و ڕزگاریان بێت و ژیانێکی کامەران بژین .

 

بێلان ڕۆژبەیانی

Top