سەرۆک بارزانی: پیرۆزبایی ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم
![سەرۆک بارزانی: پیرۆزبایی ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250206133327_original_29.jpg )
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە برای بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
لەو یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركردایەتییەكەی لە پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراق و هەڵوێستەكانیان لە وێستگە جیاجیاکاندا هەیە. هەروەها جەختیش لە پێویستیی پێكەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دەستگرتن بە هێڵە ستراتیژییەكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە.
مسعود بارزانی
6ی شوباتی 2025