لە مووشەکبارانەوە بۆ لەنگە و قەیسەری قەقنەسە ناسووتێ .
شەوی یەکشەممە 6 ی مانگی مایسی 2024 شەوێکی تری کارەساتباری شاری هەولێری پایتەخت وڕووگەی کوردو کوردستان بوو، ئەوشەوە گڵپەی ئاگری دەستی پیلانگێران گەییە نێو جەرگەی بازاری قەیسەری . قەیسەری هەولێربۆ ئەمڕۆ بازارێکی دێرینی شاری دێرینی هەولێر و شوێنەوارو ئاساواریی مێژوویی تەلارسازی وئابووری وکولتوورییە.
قەیسەری چ بۆشاری هەولێروچ بۆ کوردستان بازارێکی تەلارسازیی کەلتوورییە
لە نێو پایتەختانی ناوچەکەدا بە شاکارێکی هونەری رازاندنەوە و جوانکاری دوکان و بازاروتەلارسازی ناسراوە،مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆسەدەی پێشووتری سەردەمی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی و هەردەم ئەو ئاماژەیە دەبەخشن کە لەدامێنی قەڵاتی هەولێردا ئەو مەڵبەندە بەرلە حوکمڕانی عوسمانییەکانیش جێگای ژیان و ژیارو ئابووری و بازرگانی بووە.لەسەردەمی حوکمڕانی کوردی ولە ڕاپەڕین و ساڵی 1991 بەدواوە قۆناغەکانی نوژەنکردنی بازاری قەیسەری هەولێرپێ دەنێتە قۆناغی زێڕینی خۆی بەتایبەتیش لە سەردەمی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وپارێزگاری پێشووتری هەولێردا بەرێزنەوزادهادی بۆنوژەنکردنەوەی تەلسازییەکەی بە هامەهەنگی لەگەڵ رێکخراوی یۆنسکۆ ئەنجامدراوە.
کەواتە ئەو شەوە سوتانی بازاری قەیسەری لای خەڵکی کوردستان وشاری هەولێری پایتەخت ،هەر تەنیا گوزارشت نییە لە سووتانی بازارەکە لە ڕووی ئابوورییەوە کەبە لێدان لە ئابووری وبازرگانی خەڵکە کاسبکار و دوکاندارەکانی بەڵکو لێدان وسووتاندنی هونەری تەلارسازی وتاق و شوێنێکی مێژوویی وکەلتوورو
ئاساوەرێکی دێرینیشە.
کە ئەم چەندێرە لەسەربازاری قەیسەری هەولێر دەنووسین وەبیرخۆمانی دێنیینەوە
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دوایدا هەولێری پایتەخت ڕووبەڕووی مووشەکبارانی هەمەجۆری دڕۆنی و بالستیکی بۆتەوە هەرلە هێرشی دڕۆنی ومووشەکباران کردنی فرۆکەخانەی هەولێرو هەریرومووشەکبارانکردنی ماڵ و خانەوادەی سڤیلەوە تا سووتاندنی بازاری لە نگە بۆ چەندین جارو بازاری شێخەڵڵاو شوێنی تایبەتی و سووتانی بازاری قەیسەری لەشەوی 6-5-2024،و سوتانی بازاری شاری دهۆکیش لەوێ بووەستێتەوە ، ئاماژەکان واتاو مەبەستی خۆیان بەدەستەوە دەدەن.
دیارە مەبەستی وتارەکە لە دەوری ئەو بابەتە دا خوول دەخواتەوە کە ئەو هەموو سووتانانە چەندین جارەی بازارەکانی هەولێر ویەکجاری بازاری دهۆک بۆچی
دەگەڕێتەوە..؟ ئەی چ تاوانێکی رێکخراو خۆی لە نێو ئەو بەرنامە پیلانگێرییە ی نێو بیردۆزەی پیلانگێڕیە دەرەکیدا حەشارداوە..؟ کەلە پای ئەوەدایە ئاسایش و
ئارامی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی هەر لە هەڵبەزودابەزدابێ، لە بەرزی دا ئۆقڕە نەگرێ وببێ بە کارتی فشاروهەژموون . ئەوە سەرباری ئەوەی وەبەرهێنان کردن لە توورەیی و بێزاری کاسبکار ودوکاندارانی دوکان سووتا و بۆ دژایەتی پێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێروب ەرێز ئومێد خۆشناوی پارێزگار؟ یا هەر شۆرتی کارەبایەو پیلانێکی غەفڵەتگیری بێ گایی تیرۆرکردنی ئابوری و سووتاندنی بازارە ..؟ ئەو ئەگەرانە
هەموو بەلایەک، ئامادەبوونی خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێزمەسرور بارزانی بۆ نێو جەرگەی رووداوەکان لەوانەش بۆ ناو بازاری قەیسەری وبینی رووداوی سووتانەکە وگوێگرتن لە خەم وپەژارەی لێقەوماوانی کارەساتەکە گوتنی پەیڤی :
-: من زەرەر بکەم ناهێڵم ئێوە زەرەر بکەن .
مانا بەخش و واتادارە، پەیڤی بەرپرسیار و سەرۆک و بەتەنگەوە هاتن و فریادرەسیە و هاوکێشەکە و بیردۆزە پیلانگێڕییەکانی ئاوەژوو کردەوە .
لە کاتێکدا ناحەزان و دوژمنانی حکومەتی کوردستان و هەولێری پایتەخت بۆ دژایەتی کردنی پرسە مەزنەکە، بە سەقەتی چەواشەیی وبۆ فرێودان وبەلارێلادان و چاوبەستەیی نمایش ووەبەرهێنان لە لەهی ولافاو وسوتان و وەرگەڕانی ئوتۆمۆبیل و بڵاوبوونەوەی پەتاو نەخۆشی وناخۆشی کەسی هاوڵاوتیانی شاری هەولێردەکەن وبۆ مەبەست و مەرامی خۆیان بەکاری دێنن و وتاری دوژمکارانەی لێ بەرهەم دێنن و دەرخواردی خەڵکی پێ دەدەن .
دواجار بۆ وتارە پۆپۆلیستەکان لە میدیا فەیکەکاندا، بۆناحەزان و دوژمنانی پرس و دۆزە مەزنە کە و هەولێری پایتەخت ئەوەندە بەسە بڵێین:
هەولێر لە مووشەکبارانەوە بۆ لەنگە و قەیسەری قەقنەسە و ناسوتێ .
هەولێر 7-5-2024