هەموو چاوەکان لەسەر نێچیرڤان بارزانی-ە
نایەوێت گرژی و ئاڵۆزی زیاتر هەبێت،هەر بۆیە پێش هەموو کەسێک ئەوەی بەخۆمان گەیاند کە کوردستان لەهەموومان گەورەترە،چونکە بوونی ئاڵۆزی و گرژی زیاتر خزمەت بەکەس ناکا!
نێچیرڤان بارزانی،ئەوەی تێپەڕاندووە کە دەڵێت(کورد ئەوەی بە شەڕ بەدەستی هێناوە،لەسەر مێزی گفتوگۆ لەدەستی دەدات)ئەو ئەیەوێت لەئێستادا ئەوەی بەدەستی دەهێنین بە گفتوگۆ بێت،ئەوەش وایکردووە هەموو جارێک بیری هەمووان بهێنێتەوە باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکان دایەلۆگ و کۆبوونەوەیە.
لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە هەرچەندە پیلانی زۆر هەبوو ،بەڵام بە پلان دەستی پێکرد،کە دەستیشی پێکرد دەستی لێبەرنەدا..!نائارامیەکی وەها لەناوچەکەدا هەبوو کە شەڕی داعش ،پەتای کۆرۆنا ، بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ و تێپەرینی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بە قۆناغێکی دژواردا،ناکۆکی و لێکترازانی لایەنەکانی هێنابووە ئاراوە،تاکو ئەوەی وەک چەترێک هەمووانی لەژێریدا کۆکردەوە و پاشان هەنگاوی هاوێشت بەرەو دەرەوە تاکو کرانەوەیەکی زیاتری کوردستان بەڕووی دونیادا بکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی ،بیری هەمووانی هێنایەوە"مێژوو پێمان دەڵێت لەکوێ ناکۆکیمان هەبووبێت،جگە زیان هیچمان بەدەست نەهێناوە"بۆیە وەک چەترێکی کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگەکان هەمووانی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆکردەوە لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش داوای لە لایەنەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە بە دیالۆگ و دوور لەتوندوتیژی هەوڵی چارەسەری کێشەکانیان بدەن.
هەنگاوینا بۆ بەغداد!تەواوی بەرپرسانی بەغدادی بینی و کۆبوویەوە،پێی ڕاگەیاندن بچوک کردنەوەی ئێمە، ئێوە گەورە ناکات ،گەورەبوونی ئێمەش ئێوەش بچووک ناکاتەوە!هەر ئاڵۆزی و کێشەیەک لەهەرێم هەبێت مەترسی بۆ بەغداد هەیە ،وە بە پێچەوانەشـــەوە،قۆناغێکی نوێ و هەنگاونان بۆ داهاتوو،زۆر گرنگترە لەوەی بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو ،جا بسازێین،زۆر باشترە لەوەی بترازێین...!
هەنگاوی کۆتایی سەرۆکی هەرێم بۆ دەرەوەیە،بەتایبەت کەبڕیارە سەردانی ئێران بکات،ئێ ناگونجێت!لە ڕووی جوگرافیەوە دراوسێیە،لەڕووی ئابوریەوە پەیوەندیەکی باشی ئابوری لەنێوان هەرێم و ئێراندا هەیە،لەڕووی هێزەوە ڕۆڵێکی گەورەی لەناوچەکەدا هەیە،گرنگە ئەو پەیوەندیەش لەڕووی سیاسیەوە ئاسایی بکرێتەوە ئێ دوا هەنگاوو گەیاندنی پەیامی ئاسایی بوونەوەی ئەو پەیوەندیەش نێچیرڤان بارزانی سبەی دەیبات و لەگەڵ خۆیدا دەیگەیەنێت.
سەردانەکە چەند گرنگ بێت،بوونی نێچیرڤان بارزانیش لەو سەردانەدا هێندە گرنگە ،چونکە هەر هەنگاوێکی نێچیرڤان بارزانی دواجار ناکۆکیەکان کۆتایی پێدەهێنێت،جیا لەوەش هەموو چاوەکان لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیە.