*ئەگەر؟
-ئێمە وەک حزب و لایەنە سیاسیەکانی باکوری ئەوکاتی عێراقی لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی١٩٩١لەئاستی گۆڕانکاری و بارودۆخەکان بواین توشی دەیان هەڵەی کوشندە نەدەبوین.
*ئەگەر؟
-هەردوو هێزی سەرەکی باکوری ئەوکاتی عێراق (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی) بڕوایان بەئەوە بوا لەڕێگای دادگا ململانێ و کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بو.مافی ئەوحزبە بو حکومەت پێکبهێنت(ئەگەر ئەوکات پارتی بیویستبوا حکومەتی هاوپەیمانی پێکبهێنێت ئەوا مافی خۆیان بو).
*ئەگەر؟
-هەردوو هێزی سەرەکی ئەوکاتی باکوری عێراق(پارتی و یەکێتی)بڕوایان وابوا لەدادگا ململانێ و کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە ئەوا ئەو کێشەی لەقەڵادزێ ڕوویدا نەدەبوە هۆکاری ئەم کارەساتە گەورەیە.
*ئەگەر.
هەردوو هێزی سەرەکی ئەوکاتی باکوری عێراق(پارتی و یەکێتی)بڕوایان بەئەمە بوا لەدادگا ململانێ و کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە دوو ئیدارەیی دروست نەدەبو.
*ئەگەر ؟
*ئەگەر و ئەگەر؟
-لەدوای مێژووێکی درێژ لەململانێی سیاسی و چەکداری لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان وادیارە ئەم گۆڕانکاری و پێشکەوتنانەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان – عێراق و نێودەوڵەتی ڕوویانداوە بەشێکی شێوەی بیرکردنەوە و هەڵوێستی(پارتی و یەکێتی)گۆڕیوە.
-ئیمڕۆ یەکێتی نیشتمانی هەست بەستەم دەکات ناچێت هێرش بکاتە سەر لقی ٤ری(چواری)پارتی و داگیری بکات بەهەمان شێوە کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان هەست بەستەم دەکات ناچێت مەڵبەندێک بگرێت بەڵکو ڕوو لەدادگا دەکات تاسکاڵای خۆی تۆماربکات.
*ئەمەی هەردوو هێزی سەرەکی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکەین گۆڕانکاری و پێشکەوتنە و وادیارە(پارتی و یەکێتی)لەشێوەی بیرکردنەوەی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا گەیشتون.
*ئەلێرە ئەمەی ئێمە وەک ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی دەمانەوێت بیڵێین:
-هەنگاوی چونە دادگا لەلایەن هەردوو هێزی سەرەکی هەرێمی کوردستان(پارتی و یەکێتی) بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێ و کێشەکانیان وێنەی هەرێمی کوردستان و هەردوو حزب لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان-عێراق و نێودەوڵەتی جوان دەکات.
-هەنگاوی چونە دادگا لەلایەن هەردوو هێزی سەرەکی هەرێمی کوردستان(پارتی و یەکێتی)بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێ و کێشەکانیان متمانەی دووبارە لەنێوان هەردوو هێز(پارتی و یەکێتی)و جیهانی دەرەوە(ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا)دروست دەکاتەوە.
-هەنگاوی چونە دادگا لەلایەن هەردوو هێزی سەرەکی هەرێمی کوردستان(پارتی و یەکێتی) بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێ و کێشەکانیان هاوکار و پاڵپشتی زیاتر بۆ هەرێمی و حکومەتی هەرێم دروست لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەکات.
*لەکۆتایی.
-ڕاستە هەنگاوی زۆری تر ماوە هەردوو هێزی سەرەکی هەرێمی کوردستان(پارتی و یەکێتی)بیهاوێن تابگەنە ئەو ئاستەی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەیانەوێت بەڵام ؟؟
(ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی).