شاندێکی باڵای ئەمریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگمانە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی پرسەکانی مافی مرۆڤ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی شنگال دەکەن. سەرۆکی شاندەکە هەرێمی کوردستان بە "هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکا" ناودەبات.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9ـی ئایار، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ئاماده‌ى بوون، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، بره‌ودان به ديموكراسى و ئازادييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵ و كاريگه‌ريى رێكخراوه ناحكومييه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا بيروڕايان لەبارەی "هه‌ندێ تێبينى و كه‌موكوڕيى له بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كاندا گۆڕييه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ باشتركردنى ئه‌و بوارانه له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها داكۆكييان له بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان و پاراستنى مافى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان كرده‌وه."
لای خۆیەوە، ئەزرا زييا وێڕاى ده‌ربڕينى ستايش بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو بره‌ودان به بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان و ديموكراسى و رۆڵى ياسا ده‌ربڕى و هه‌رێمى كوردستانى به "هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مريكا" له قه‌ڵه‌م دا.
ره‌وشى ئێزدييان و گرنگيى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان، ژيان و گوزه‌رانى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.